English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆمپیۆ بۆ بەرهەم ساڵح و عادل عەبدولمەهدی: خۆمان هاوڵاتیانی خۆمان دەپارێزین
2019-12-31 [02:31 AM]

ZNA - هەولێر


وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا مایك پۆمپۆ بە سەرۆكی وەزیرانی كاربەڕێكەر عادل عەبدولمەهدی و سەرۆكی كۆمار بەرهەم ساڵحی راگەیاندوە، وڵاتەكەی هاوڵاتیانی خۆی لە عێراق دەپارێزێت.

ئەمڕۆ سێشەممە لایەنگرانی حەشدی شەعبی هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا. هاوکات ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازی و سیاسییەکانی شیعە و حەشدی شەعبی لەنێوی خۆپیشاندەراندا دەبیندران. لایەنگرانی حەشدی شەعبی داوای داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەکەن و بەربەستێکی باڵیۆزخانەکەیان سووتاند.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق راگەیێندراوێكی بڵاوکردەوە و تێیدا هۆشداریدایە ئەمریکییەکانی نێو عێراق بەوەی کە روو  لە باڵیۆزخانەکە نەکەن و لێشی نزیک نەبنەوە.





ئەم هەواڵە 1408جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad