English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حه‌شدی شه‌عبی داوا لە لایه‌نگرانی دەکات به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا چۆل بکەن
2020-01-01 [12:31 PM]

ZNA - هەولێر


 

حەشدی شەعبی داوا لە لایەنگرانی دەکات لەبەردەم باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا بکشێنه‌وه‌ و رێز له‌ بڕیاری حکوومه‌تی عێراق بگرن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌، که‌ په‌یامه‌که‌یان گه‌یشتووه‌ و ئێستاش بۆ رێزگرتن له‌ شکۆی ده‌وڵه‌ت و بڕیاری حکوومه‌ت بگه‌ڕێنه‌وه‌.

له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا، هه‌ڵوێستی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌کداره‌کان و که‌سایه‌تییه‌ سیاسی و ئایینی و رۆشنبیری و میللییه‌کان، به‌رز ده‌نرخێنێت که‌ "کاره‌ دوژمنکارییه‌کانی ئه‌مه‌ریکایان له‌ دژی حه‌شدی شه‌عبی ره‌تکردووه‌ته‌وه‌".

هاوکات داواش له‌ هه‌مووان ده‌کات بچن له‌ پرسه‌ی "شه‌هیدان" له‌ به‌غدا و پارێزگاکانی دیکه‌ دابنیشن و پرسه‌ی سه‌ره‌کی سه‌رجه‌م "شه‌هیده‌کانیشیان" له‌ به‌غد به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

رۆژی سێشه‌ممه‌، 31/12/2019، لایه‌نگرانی حزبوڵڵای عێراق له‌ به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا گردبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زاییان له‌ دژی بۆردوومان کردنی بنکه‌ سه‌ربازییه‌کانی حزبوڵڵا ده‌ربڕی، که‌ رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی رابردوو، ئه‌مه‌ریکا به‌ فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان بۆردومانی کردن، به‌و هۆیه‌وه‌ 28 چه‌کدار کوژران و نزیکه‌ی 48ی دیکه‌ش برینداربوون.

 

 





ئەم هەواڵە 685جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad