English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بانكی نێودەوڵەتی: نیوەی هەژارانی جیهان تەنها لە پێنج وڵات دەژین
2020-01-01 [01:22 AM]

ZNA - هەولێر


راپۆرتێكی بانكی نێودەوڵەتی لە 2019 باس لەوە دەكات، نیوەی هەژارانی جیهان تەنها دەكەونە پێنج وڵات، رێژەی 85%ی هەژارانیش لە ناوچەكانی باشوری ئاسیا و ئەفریقیا و باشوری بیاباندا دەژین.

راپۆرتەكە گرنگترین رووداوەكانی ساڵی 2019ی خستۆتەروو، كە دوای كۆتایی دەیەی رابردوو هاتووە.

راپۆرتەكە روونی كردەوە، ئەو وڵاتانەی زرۆترین هەژاری تێدایە، توانای گەورەیان هەیە بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەكانی ئاو و كارەبا و زێڕاب دابین بكەن، هەروەها دەكرێت رێژی هەژاری و مردنی منداڵانی تێیاندا كەم بكرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش داوە، لە ساڵی 2015 نیوەی هەژارانی جیهان ئاستی هەژارییەكەیان زۆر نزم بووە، هەروەها 736 ملیۆنیان تەنها لە پێنج وڵات دەژین.

بەپێی زانیارییە گشتگیرییەكانی لەبەردەستی بانكی نێودەوڵەتی دایە، راپۆرتەكە ئاماژەی بەناوی وڵاتەكان كردوە ئەوانیش، هیندستان، نێجیریا، كۆماری كۆنگۆی دیموكرات، ئەسیوبیا و بەنگلادیشن.

راپۆرتەكە روونی كردەوە، سنور دانان بۆ ئاستی نزمی هەژاری لە سەرتاسەری جیهان، گرنگییەكی زیندەكی هەیە بۆ ئەوەی هانی پرۆسەی پەرپێدان لەم پێنج وڵاتانە بدرێت، سەرەڕای ئەوەش هەردوو ناوچەی باشوری ئاسیا و ئەفریقیا و باشوری بیابان، كە تێیدا 85% لەوێ دەژین، ئەو كەسانە رووبەرووی ئاستێكی نزمی هەژاری بوونەتەوە و ژمارەیان دەگاتە 629 ملیۆن كەس.

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 2896جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad