English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل هێرشی سەر باڵوێزانەی ئەمریکا لە بەغدا شەرمەزار دەکات
ئیسرائیل کاتێز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل
2020-01-01 [08:02 AM]

ZNA - هەولێر


وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رۆژی چوارشەممە ١ی جێنیڤەری گوتی:" ئێران لە هەوڵەکانی بۆ هێرشکردن بۆسەر دیپلۆماتکارانی ئەمریکایی لە عێراق هەڵەیەکی خۆکوژانەی کرد.

بە پێی هەواڵی میدیاکان لە تەلەبیبەوە، ئیسرایل کاتێز، وەزیری درەوەی ئیسرائیل سەربارەت بە هێرشی بەشێک لە خۆپێشاندەرانی عێراقی بۆ سەر باڵێوزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، گوتی: " ئیسرائیل لە پشت ئەمریکا دەوەستێت و دەست‌درێژی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لەلایەن دەست‌وپێوەندەکانی رژێمی ئێران بە توندی سەرکۆنە دەکات." کاتێز دوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد " لە بەرانبەر تاوانەکانی ئێران بوەستنەوە."

باڵێوزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دوای هێرشی فڕۆکەکانی ئەمریکا بۆ سەر میلیشیاکانی کەتائیبی حزبوڵڵا، رۆژی سێشەممەی رابردوو کەوتە بەر پەلاماری خۆپێشاندەرانی تووڕە،  بەڵام دوای داواکاریی حەشدی شەعبی لە لایەنگرانی، خۆپێشاندەرانی سەر بەم گروپانە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە دەوری باڵیوزخانەی ئەمریکایان چۆڵ کردن.





ئەم هەواڵە 463جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad