English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا هۆشداری نوێ ده‌داته‌ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی به‌نیازن گه‌شتی عێراق بكه‌ن
2020-01-02 [08:36 AM]

ZNA- ھەولێر


دوای هێرشكردنه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا، واشنتن هۆشداری ده‌داته‌ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت گه‌شتی عێراق بكه‌ن و یه‌كه‌م ئامۆژگاریشی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تا ده‌كرێت گه‌شت نه‌كه‌ن.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2/1/2020، ئاستی هۆشداریی بۆ ئاستی 4 به‌رزكردووه‌ته‌وه‌ و نووسیویه‌تی: "گه‌شت بۆ عێراق مه‌كه‌ن".

له‌ لیستی ئامۆژگارییه‌كانیش له‌ ئاستی چواره‌می هۆشدارییدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، كه‌ به‌ر له‌وه‌ی هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا گه‌شت بۆ ئه‌و شوێنه‌ بكه‌ن، پیویسته‌ وه‌سیه‌تنامه‌ بنووسن و میراتگرانی دیاریبكه‌ن.
پێشتریش باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاگاداری هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ عێراقن، كاره‌كانی باڵیۆزخانه‌ راگیراوه‌ و بۆ هه‌ر كارێك بگه‌ڕێنه‌وه‌ كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ له‌ هه‌ولێر.

رۆژی 31/12/2019، لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی و حزبوڵڵای عێراق، له‌ به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا گردبوونه‌وه‌ و دواتریش هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه‌.

هۆكاره‌كه‌شی بۆردومانكردنی چه‌كدارانی حزبوڵڵایه‌ به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌، كه‌ رۆژی 29/12/2019 پێگه‌كانی ئه‌و گرووپه‌ی له‌ سه‌ر سنووری نێوان عێراق و ئێران بۆردومان كردبوو و به‌هۆیه‌وه‌ 28 چه‌كدار كوژران و 48ی دیكه‌ش برینداربوون.





ئەم هەواڵە 400جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad