English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بزانه‌ ئه‌و هۆكارانه‌ چین كه‌ ده‌بێته‌ ئازاری گوێ
2020-01-01 [07:32 AM]

هەولێر ــ ZNA


حاڵەتی زۆر هەیە، ئازار لە گوێدا دروست دەكات تەنانەت شێوازی ژان كردنەكانیش جیاواز دەبن سەرەڕای تووش بوونی میكانیكی، زۆربەی ئازارەكانی گوێ لە جۆرێك نەخۆشی بەكتریاوه‌ دێن، هەندێك جار ژانی گوێ بەهۆی شتێكەوە دەبێت كە دەچێتە گوێوە هەندێك جار منداڵان شتێك دەخەنە گوێی خۆیان یان گوێی منداڵێكی تر.

ژانی گوێ جاری وا هەیە لەئەنجامی بوونی چڵكی ووشك لە گوێدا دروست دەبێت ئەو چڵكە یان هەرشتێكی تر لەگوێدا دەبێت بەهۆی پزیشكەوە دەربهێنرێت، چونكە پزیشك باشتر دەزانێت چۆن دەریدەهێنێت و زیانمان پێ ناگەیەنێت.

دەشێت ژانی گوێ لە ئەنجامی بەكارهێنانی شتێكی پیسدا بێت، لە كاتی گوێ پاككردنەوەدا، وەكو دانە شقارتە یان قژگیرە یان هەر شتێكی تر ڕەنگە ئەو شتانە پەردەی گوێ زام بكەن و ببنە هۆی دروستكردنی ئازار لە گوێدا.

كەڕوو لە گوێی دەرەوەو كەناڵدا دەشێت ببێتە هۆی ئاوسانی كەناڵی گوێ و دروست كردنی ئازار تیایدا، هەندێك جار مرۆڤ دوای تووش بوونی بە ڕشانەوە یان هەر نەخۆشیەكی تری كۆئەندامی هەناسە هەست بە ئازارێكی زۆر دەكات لە گوێیدا مانای وایە تەپڵەی گوێی ئاوساوە و گوێی دەرەوەی لە گوێی ناوەوە جیا كردۆتەوە.

هەر كەسێك بە شێوەی نادروست هەوا لە لوتییەوە دەر بكات، گوێی ناوەڕاستی تووشی ئازار دەبێت، بۆیە دەبێت هەردوو كونە لووت بە یەك كات بەكاربهێنین بۆ هەوا دەركردن، ئەمەو چەندین هۆكاری تریش دەبنە هۆی ژانی گوێ.





ئەم هەواڵە 7291جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad