English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عومەر دیاب ئاهەنگی سەری ساڵی لە مارینا گێڕا
2020-01-02 [10:51 AM]

هەولێر – ZNA


گۆرانیبێژی میسری، عومەر دیاب، بەبۆنەی سەری ساڵی نوێیەوە، ئاهەنگێکی لە مارینا لە میسر گێڕا.

 

لە ئاهەنگەکەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە هۆگرانی ئەو هونەرمەندە ئامادەبوون، جگە لە ژمارەیەک هونەرمەند، لەوانە هەریەک لە نیللی کەریم، بوشرا و دینا ئەلشەربینی.

 

لە ئاهەنگەکەدا دیاب گۆرانییەکەی نوێی خۆی بەناوی "سهران" بڵاوکردەوە کە یەکێک لە تراکە نوێیەکانی نێو ئەلبوومە نوێیەکەیەتی و بڕیارە بەم نزیکانە بڵاوبکرێتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە ئەو گۆرانیبێژە ئامادەکاری دەکات بۆ گێڕانی ئاهەنگێک لە 9 ئەم مانگە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی وەرزی ریاز لە سعودیا.

 





ئەم هەواڵە 6067جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad