English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی خۆی لەسەردانیكردنی عێراق
2020-01-04 [08:38 AM]

​ZNA – هەولێر


دوای كوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس و تێكچوونی بارودۆخی عێراق، تورکیا هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی خۆی كە  سەردانی عێراق دەكەن، داوایان  لێدەکات سەردانی شوێنە گشتیەکان نەکەن.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی سوپای قودس، باردۆخی عێراق خراپ بووە و ئەگەری ئاڵۆزتربوونی زیاتری لێدەکرێت.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داواشی لە هاووڵاتیانی کردووە ئەگەر پێویست نەبێت سەردانی عێراق نەکەن و هاوکات خۆشیان لە سەردانیکردنی شوێنە جەنجاڵەکان بپارێزن.

جیا لە تورکیا، پێشتر وڵاتانی ئەمەریکا، هۆڵەندا، ئوستراڵیا و کەندا هۆشدارییان داوەتە هاووڵاتی و دیبلۆماتەکانیان لە عێراق.

کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، ناسەقامگیریی عێراقی زیاتر کردووە و هاووڵاتیان ترسیان لە کاردانەوەی زیاتری نێوان ئەمەریکا و ئێران هەیە.

 





ئەم هەواڵە 541جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad