English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەڵوەشانەوەی نەخشەی دەستكردەكەی عێراق ئاشتی و سەقامگیری فەراهەم دەكات
2020-01-04 [10:23 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


تەنیا سەربەخۆیی وجیابوونەوە له عێراق ناخیی تاكی كورد هێور دەكاتەوە .كه‌باس له‌ نیشتمانی كورد بكه‌ین وچاوێك به‌مێژودا بخشێنینه‌وه‌ ده‌بینین كه‌چۆن ئه‌م نیشتیمانه‌ به‌بێ ره‌زامه‌ندی گه‌لی كورد كه‌خاوه‌نی ئه‌م نیشتیمانه‌یه‌ به‌سه‌رچه‌ند ده‌وڵه‌تێك دا دابه‌شكراوه‌و گه‌لی كورد له‌مافی چاره‌ نوسی خۆی بێبه‌شكراوه‌ .ئێمه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ روبه‌روی چه‌ند وڵات و حكومه‌تێكی به‌هێزی ناوچه‌كه‌ ده‌بینه‌وه‌ كه‌ هه‌مویان رێره‌وی كۆنه‌په‌رستانه‌و كۆنونیالیستانه‌ و تۆتالیتاریستانه‌یان هه‌یه‌ ، هه‌رچه‌نده‌ به‌پێی په‌یمانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌هه‌موپێوه‌رێكی دیموكراسی و شارستانی هاوچه‌رخ ده‌بێت گه‌لی كورد وه‌كو گه‌لانی عه‌ره‌ب و تورك و فارس خاوه‌نی مافی چاره‌ نوسی خۆیبێت ، ئامانجی بنه‌ڕه‌ِتی شۆرشی كوردستان وجوڵانه‌وه‌ رزگاریخوازه‌كه‌ی له‌سه‌ربه‌خۆیی بریاردانی مافی چاره‌ی خۆنوسیندا دروشمێك نی یه‌ له‌لایه‌ن حیزبێك یان ریكخراوێك دارێژرابێت یان هه‌ڵقوڵاوی به‌رنامه‌و بیروبۆچون وپراكتیكی حیزبێك یان رێكخراوێكی سیاسی بێت .به‌ڵًكو بونی ئه‌م دروشمه‌ سه‌ره‌كیترین دروشمی ئازادی خوازی تاكه‌كان و پاشان بزوتنه‌وه‌ی خه‌باتگێری خه‌ڵكی كوردوستانه‌ له‌پێوستی گه‌لی كورده‌وه‌یه‌ بۆگه‌یشتن به‌م ئامانجه‌.. گه‌یشتنی گه‌لی كورد به‌ئامانجی ئازادی دیاریی كردنی چاره‌ی خۆنوسین. مافێكی زۆرسروشتی گه‌له‌كه‌مانه‌ وه‌ك هه‌مووگه‌لانی جیهان. مافی هه‌موونه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ له‌جیهاندا به‌بێ‌ هیچ جۆره‌زۆركاریه‌ك وه‌ده‌ست وه‌ردانێكی داگیركه‌رانه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی تر, گه‌لی كورد به‌پێوانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ومێژویی وجوگرافیایی وه‌ك هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ك خاوه‌نی زمان وكلتورو خاك وئاو وپه‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌سیمای تایبه‌تی خۆیه‌تی وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر كۆمه‌ڵێ‌ خاسیه‌تی سۆسێۆلۆژی وئه‌نتڕۆ پۆلۆژی وسایكۆلۆژی وتایبه‌تی خۆیه‌تی بۆیه‌ تاگه‌یشتن به‌ئامانجی ئازادی بریاردانی چاره‌نوس به‌ده‌ستی گه‌لی كورد خۆی جوڵانه‌وه‌ رزگاریخوازه‌كه‌ ی درێژه‌ی هه‌رده‌مێنێت و ناوه‌ستێت ..
تائیستا زۆربه‌ی كێشه‌كانی به‌هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه‌و چاره‌سه‌رنه‌كراون هێزه‌شۆفێنیه‌كان هه‌رده‌م رێگربونه‌ له‌ به‌رامبه‌ر داوا ره‌واكانی گه‌لی كورد دا ئه‌وتا دۆسته‌كانی دوێنێمان كه‌دژی سه‌دام پێكه‌وه‌ ده‌جه‌نگاین ئه‌مرۆكه‌ هه‌موو ئه‌و په‌یمانوو به‌ڵێنه‌كانیان بیرچۆته‌وه‌ ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌وهێزانه‌ی به‌شداریان كرد له‌روخانی رژێمی به‌عسی له‌عێراقدا ئێستا نوینه‌رایه‌تی ئیراده‌ی خه‌ڵكی عێراق ده‌كه‌ن هه‌ڵوێستیان به‌رام به‌ر پرسی كورد و كێشه‌ ره‌واكه‌ی گۆرانكاری به‌سه‌ردا هاتوه‌ ئێستا بیركردنه‌وه‌یان به‌رانبه‌ركێشه‌ی كوردستان هه‌مان بیركردنه‌وه‌ی رژێمی به‌عسی روخاو و شۆفێنیه‌كانی پێشوه‌ تاكوئێستا عه‌ربی عێراقی یان بڵین هێزه‌ عه‌ربیه‌كانی عێراق كه‌ ئۆپۆزسێۆنی عێراقی دژی حكومه‌تی به‌عسی روخاوبوون نه‌ ئه‌وكات و نه‌ئێستاش دانیان به‌مافی بریاردانی گه‌لی كورد له‌مافی چاره‌ی خۆنووسین نه‌ناوه‌و به‌ڵكو دژیشی ده‌وه‌ستنه‌وه‌..ئه‌وه‌ی دیاریشه‌ كه‌ئۆپۆزسیۆنی عێراقی له‌هه‌موو بۆنه‌كاندا له‌هه‌ركۆروكۆبونه‌وه‌یه‌كدابوبێت مه‌رجی سه‌ره‌كیان بۆدانوساندن له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی كورد ئه‌وه‌بووه‌ یه‌كێتی خاكی عێراقیان وه‌ك مه‌رجێك داناوه‌ له‌هه‌موكۆبونه‌وه‌و كۆنگره‌كانیی دا ئه‌م مه‌رجانه‌ش یه‌ك مانای راستی هه‌یه‌ ئه‌ویش حاشاكردنه‌ له‌مافی گه‌لی كوردستانی عێراق له‌ئازادی بریاردانی چاره‌نوسی خۆیدا ئه‌گه‌ر ئه‌وجۆره‌یه‌كێتی یه‌ی خاكی عیراق شۆفێنیه‌كان به‌درووشمێكی پیرۆزی ده‌زانن ئه‌وه‌ بۆئازادیخوازان یه‌كێتێكی زۆردارانه‌یه‌ له‌لایه‌ن هه‌رهێزولایه‌نێكه‌وه‌ دروشمی له‌وجۆره‌ به‌رزكرێته‌وه‌ ئه‌وه‌ درێژه‌ی هه‌مان فه‌رهه‌نگی شۆفێنیانه‌ی حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عیراقه‌ له‌پاشایتیه‌وه‌ تاحكومرانیتی به‌عسی فاشیسته‌كان و ئه‌مڕۆش له‌دوای ئازادكردنی عیراق و پیك هینانی حكومه‌تیكی به‌ناودیموكراتی پێشیل كردنی مافی دیموكراتی گه‌لێك له‌دیاریی كردنی مافی چاره‌ی خۆنوسیندا وه‌ك تاوانێك ده‌ژمێردرێت له‌ژیرناوی پاراستنی یه‌كیه‌تی خاكی عیراق دا ئێستا ش ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێت وده‌ستیان بروات له‌جاران خراپتر به‌گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ن و هه‌چیمان به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌شه‌وو رۆژێكدا له‌باری ده‌به‌ن ده‌چنه‌وه‌ سه‌ر نه‌ریته‌ كۆنه‌كه‌یان .. مانەوەی عیراق بەکۆمەڵێک کێشەی سیاسی، ئابوری و مەزھەبی گەورەوە، عیراق بەرەو دابەشبوون دەبات لەچوارچێوەی دەوڵەتێکی فیدڕاڵ لەڕووی سیاسی و جوگرافییەوە و ھەرێمی تر و ناوچەی سیاسی-مەزھەبی تر بۆ سوننەکان لە بەشێکی خۆرئاوای باکوری عیراق و ناوچە و ھەرێمێکی شیعیش لەباشوور و ناوەڕاستی عیراق دروست دەکات. بۆیە گەلی كورد چیتر ناتوانێ‌ هەر چەند ساڵێك رژێمێك بێت و بەهۆی پێداگری لە مافەرەواكانی تووشی هێرش و داگیركاری و ئابڵوقەدان بكرێتەوە ،بۆیە ئێستا كاتی ئەوەیە یا جێبەجێی كردن یاسەربەخۆیی كوردستان بە خۆشی یا جەنگ ..





ئەم هەواڵە 1720جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad