English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میدیایەکی ئێرانی: تەرمی ئەبوو مەهدی موهەندس بۆ پشکنین هێنراوەتە ئێران
2020-01-05 [06:50 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ماڵپەڕی (فارس‌نیوز)ی سەر بە سوپای پاسداران بڵاوی کردووەتەوە، پەیکەری ئەبوو مەهدی موهەندس لەگەڵ تەرمی قاسم سلێمانی بۆ ئەنجامدانی پشکنینی (DNA) هێنراوەتە ئێران و پاش دڵنیابوونەوە و جیاکردنەوەیان دەبرێتەوە عێراق.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش داوە کە میلیشیای حەشدی شەعبی ئاشکرای کردووە تەرمی ئەبوو موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کە لەگەڵ قاسم سلێمانی پێکەوە کوژران، لەبەر ئەوەی تەرمەکانیان شێوێندراوە و جیاکردنەوەیان ئەستەم بووە، بۆ ئەنجامدانی پشکنینی (DNA) ڕەوانەی ئێران کراوە و دوای دڵنیابوون و جیاکردنەوەی پارچەکانی جەستەیان لە یەکتر، دەگەڕێندرێتەوە نەجەف و لە گۆڕستانی (وادی ئەلسەلام) بە خاک دەسپێردرێت.

هاوکات تەرمی قاسم سلێمانی لە پارێزگای خووزستان و بە ڕێگای زەمینی ڕەوانەی شاری (کرمان) دەکرێت و لە شوێنی لەدایکبوونی بە خاک دەسپێردرێت.

هەرچەند ماڵپەڕی (فارس‌نیوز) بڵاوی کردووەتەوە کە حەشدی شەعبی ڕەوانەکردنی تەرمی ئەبوو مەهدی موهەندیس بۆ ئێرانی پشتڕاست کردووەتەوە، بەڵام هیچ سەرچاوەیەکی حەشدی شەعبی و میدیاکانی عێراق ئەو هەواڵ و زانیارییەیان بڵاو نەکردووەتەوە و پشتڕاستیان نەکردووتەوە.

بەرەبەیانی هەینی 2020.1.3 لەناو فڕۆکەخانەی بەغدا ئەمریکا لەڕێگەی چەند مووشەکێکەوە دوو ئۆتۆمبێلی کردە ئامانج کە تێیدا قاسم سلێمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبوو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و چەند چەکداری دیکەی حەشدی شەعبی و ئەندامی سوپای پاسداران کوژران.

ئەم رووداوە کاردانەوەی سیاسیی ئێران و عێراق و وڵاتانی ناوچە و نێودەوڵەتیی لێ کەوتەوە و دۆخێکی وا هاتووەتە ئاراوە کە ئێران و ئەمریکا هەڕەشەی ڕووبەڕووبوونەوەی یەکتر دەکەن.





ئەم هەواڵە 967جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad