English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی هێزە ئەمریکییەکان کۆ دەبێتەوە
2020-01-05 [06:55 AM]

ZNA- هه‌ولێر


پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دەرکردنی هێزەکانی سوپای ئەمریکا لەسەر خاکی وڵاتەکەی، کۆ دەبێتەوە.

بڕیاربوو کۆبوونەوەکە لەسەر داوای حەسەن کەعبی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رۆژی شەممە 4-1-2020 ساز بکرێت، بەڵام سەرۆکایەتیی پەرلەمان کۆبوونەوەکەی بۆ رۆژی یەکشەممە 5-1-2020 دواخست.

سەرۆکایەتیی پەرلەمان دواخستنی کۆبوونەوەکەی بۆ سەرقاڵیی بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمان بە رێوڕەسمەکانی بەخاکسپاردنی تەرمی ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، گەڕاندەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا، پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەبارەی هێرشی ئاسمانیی ئەمریکا و کوشتنی ئەبومەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی و چۆنێتیی دەرکردنی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق، دەکات.

بەرەبەیانی رۆژی هەینی 3-1-2020، سوپای ئەمریکا لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، کاروانێکی چەکداریی حەشدی شەعبی لە فڕۆکەخانەی بەغدا بۆردومان کرد.

بەهۆی بۆردومانەکەوە، هەریەکە لە ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و نۆ بەرپرس و چەکداری دیکەی حەشدی شەعبی، کوژران.





ئەم هەواڵە 1003جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad