English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌رله‌مانتارێك: عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان ده‌بێت
2020-01-05 [12:16 PM]

ZNA- هه‌ولێر


كازم سه‌یادی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌بێت و داواش ده‌كات ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ نابن ده‌ربكرێن.

كازم سه‌یادی به‌ سۆمه‌ریه‌ نیوزی راگه‌یاند، له‌سه‌ر داوای ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان ده‌بێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی گرنگی و هه‌ستیاری پرسه‌كه‌.

روونیشی ده‌كاته‌وه‌، تا ئه‌و ساته‌ فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ نابن و ئاماده‌بوونی سووننه‌كانیش دڵنیانین و هێشتا شیعه‌كانیش به‌ گوێره‌ی پێویست نییه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ رایده‌گه‌یه‌نێت 170 په‌رله‌مانتار واژۆیان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساكه‌ كردووه‌ و ده‌شڵێت: "ده‌بووایه‌ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان خۆیان ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بن، پێویستیشه‌ هه‌ر كه‌سێك ئاماده‌ نه‌بێت له‌ په‌رله‌مان ده‌ربكرێت".

بڕیاره‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 5/1/2020 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ په‌سه‌ندكردنی یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌ ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراق كۆببێته‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا دیار نییه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كرێت یان نا.





ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad