English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دانمارك مه‌شقكردنی به‌ سه‌ربازانی عێراق راگرت
2020-01-05 [12:23 PM]

ZNA-هەولێر


بەھۆی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانەوە، دانمارک بەشێوەیەکی کاتی مەشقکردنی بە سەربازانی عێراق راگرت.

سوپای دانمارک رایگەیاند کە بەشێوەیەکی کاتی مەشقکردنیان بە سەربازانی عێراق ھەڵپەساردووە کە لە میانی بەرنامەی ئۆپەراسیۆنی “Operation Inherent Resolve” لەلایەن ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش بەڕێوەدەچێت.

بەھۆی ئاڵۆزی رەوشی ئەمنییەوە مەشقکردنەکە راگیراوە و ئاماژە بەوەیشدراوە کە رێوشوێنی ئەمنی توندوتۆڵ گیراوەتە بەر و رەوشی سەربازانی دانمارک لە عێراق باشە.

دانمارک رایگەیاندووە کە  ٢٠٠ سەربازی لە عێراقن.

لەلایەکی دیکەوە ھەر ئەمڕۆ ناتۆ رایگەیاند کە چالاکییەکانی مەشقکردنی ناتۆ لە عێراق راگیراون.





ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad