English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دابەشکردنی مووچە دەست پێدەکات
2020-01-05 [12:35 PM]

ZNA-هەولێر


وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ی ٢٠١٩ی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس، لە لایەن وەزارەتی داراییەوە چەکی پارەی مووچەی فەرمانبەران ئامادە کراوە و چاوەڕوان دەکرێت بڕیاری دابەشکردنی مووچە لە لایەن وەزارەتەکەوە بدرێت.

پێشبینی دەکرێت کۆتایی ئەم ھەفتەیە، دابەشکردنی مووچە دەست پێبکات و سەرەتا وەزارەتی پێشمەرگە و دواتر ھەردوو یەکەی ٧٠ و ٨٠ مووچەی مانگی ١٠ی ٢٠١٩یان پێ بدرێت.

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مووچەی فەرمانبەران لە ڕێگەی دوو سەرچاوەوە دابین دەکات، سەرچاوەی یەکەمیان داھاتی ئەو نەوتەیە کە ڕۆژانە دەیفرۆشێت، سەرچاوەی دووەمیش ٤٥٣ ملیار دینارە و مانگانە لە لایەن بەغداوە دەنێردرێت.

ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق جەمال کۆچەر رایگەیاندبوو، ھەر حاڵەتێک لەبارەی یاسای بودجە بێتە پێشەوە، تەنانەت ئەگەر پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٠ی عێراقیش پەسەند نەکرێت، ئەوا حکوومەتی عێراق دەتوانێت یەک لەسەر ١٢ی بودجەی ٢٠١٩ خەرج بکات و ”ناردنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت“.

پێشتر یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ئەنجوومەنی باڵای وەبەرھێنان و راژەی گشتی رێباز حەملان راگەیاندبوو، دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدات کە مووچەکانیان ٣٠ رۆژ جارێک، لەمساڵیش بەردەوام دەبێت.

باسی لەوەشکردبوو ئەگەر یاسای بودجەی عێراقیش پەسند نەکرێت، یان دوابخرێت، ئەوە مانگانە ٤٥٣ ملیار دینارەکەی بەغدا دەنێردرێت و مووچەش بەردەوامی دەبێت.





ئەم هەواڵە 10036جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad