English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان وەڵامی یانەی سیروانی نوێ دەداتەوە 
2020-01-05 [12:40 PM]

ZNA- ھەولێر


لە راگەیندراوێکدا یەکێتی تۆپی پێی کوردستان وەڵامی راگەیندراوێکی یانەی سیروانی نوێ دەداتەوە . 

ئەمەش دەقی وەڵامەکەیە .. 

"بەیاننامە لەسەر چ بنەمایەک"
وەڵامێک بۆ یانەی سیروانی نوێ ..
روونکردنەوەیەک بۆ شەقامی وەرزشی کوردستان ..
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە گەورەیی و چاوی ڕێزەوە دەڕوانێتە پێشنیار و ڕەخنە و گلەیی و سکاڵای یانەکان و ڕاھێنەران و یاریزانان و ڕاگەیاندنکاران و جەماوەری وەرزشی بە گشتی و درێخی ناکات لە بەدواداچوون بۆ ئەو پرسانە، بە مەرجێک لەسەر بنەما و سەرچاوەی راست و دروست بێ.
دیارە رۆژی شەممە ٤ـ۱ــ۲۰۲۰ یانەی وەرزشی سیروانی نوێ لەسەر بنەمایەکی ناڕاست و نەبوونی ھیچ بەڵگەیەک، بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە تیایدا ناحەقی زۆر دەرحەق بە یەکێتی تۆپی پێی کوردستانی تێدایە، ھەر بەوەوە نەوەستاون ئەندامێکی بەرێزی کارگێڕی ئەو یانەیە لەکەناڵێکی ڕاگەیاندن ئەو ناحەقییەی دووپاتکردەوە، لێرەوە بە شەقامی وەرزشی گشتی و دەستەی کارگێری و ھاندەرانی یانەی خۆشەوستی سیروانی نوێ رادەگەیەنین، راستە سکاڵا و سیدی رووداوەکە گەیشتووەتە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، بەڵام بە پێی ئیتکی کار و رێنمایی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، دوای گەیشتنی ھەر سکاڵا و بەڵگەیەکی دروست، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لەکۆبوونەوەی خۆیدا لێژنەی چاودێر و ڤیدیۆی ناوبژیوانانی کوردستان رادەسپێرێ بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکان، وەک چۆن لە کۆبونەوەی دوێنی بڕیاردرا بەدواداچوونی ورد بکرێت بۆ سکاڵای بەرێزتان و پاشان لەکۆبونەوەی داھاتوو لەسەر راسپاردەی لێژنەکە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە تێکڕای ئەندامانی بڕیاری شیاو و دروست دەدات.
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەی لەکۆبوونەوەی دوێنی ھیچ کام لە ئەندامانی لێژنەکەی بانگھێشتی کۆبوونەوە نەکردووە و ھیچ راپۆرت و نووسراوێکی ئەندامانی لێژنەکە لە بەرنامەی کۆبونەوەکە بوونی نەبووە و، ڕا و بۆچونی ھیچ کەسێکش وەرنەگیراوە، بۆیە سەرتاپای قسەکانی سەرچاوەکەتان دوورن لە راستی و ھیچ بنەمایەکی نییە، بە دیدی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەبێت یانەی سیروانی نوێ کە کارگێڕیەکی نموونەی و راگەیاندێکی پرۆفیشناڵ و جەماوەرێکی دڵسۆزی لەپشتەوەیە، لە دوای گەڕانەوەی بۆ چالاکییەکان بە بەرنامەیەکی تۆکمە و درێژخایەن توانیویەتی ببێتە ھەوێنی زیاتری جوان کردنی خولەکان و چەندان یاریزانی لاو و بەھرەمەند و کچەیاریزانی لێھاتووی شاری سلێمانی پێبگەیەنێت، پێویستە خۆی دوور بگرێت لە ھەواڵی بێ بنەما و نادروست و رێگری بکات لەو کەسانەی گوایە دڵسۆزی یانەی سیروانی نوێن و ھەواڵی نادروستیان پێ بدات.
لە کۆتاییدا ھەمووان دڵنیا دەکەینەوە یەکێتی تۆپێ پێی کوردستان داکۆکیکاری راستەقینەی ھەمووانە و ڕێگە نادات مافی ھیچ یانەیەک و کەسێک بخورێت.
راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان
٥ـ۱ـ۲۰۲۰


 





ئەم هەواڵە 4813جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad