English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی تره‌مپ له‌عێراق نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌
2020-01-06 [06:58 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


بەهۆی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە عێراق، نرخی نەوت بەرزبووەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر عێراقدا لە لایەن دۆناڵد ترەمپەوە، نرخی نەوتی بە رێژەی 2% بەرزبووەوە. بەمجۆرەش، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، گەیشتە 70 دۆلار.

دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو، ئەمەریکا دەستبەرداری عێراق نابێت تەنیا ئەگەر دەسەڵاتدارانی عێراق تێچووی دروستکردنی ئەو بنکە ئاسمانیە بدەن کە لەلایەن واشنتنەوە بە چەندین ملیار دۆلار دروستکراوە.

ترەمپ گوتیشی ئەگەر دەسەڵاتدارانی عێراق داوای دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا بکەن، ئەوا سزایەکی توند بەسەر ئەو وڵاتە دەسەپێنن کە پێشتر وێنەی نەبووە و لەو سزایانەش قورستر دەبێت کە بەسەر ئێراندا سەپێندراون.

 





ئەم هەواڵە 1606جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad