English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك گۆشتی نایاساییدا گیرا
2020-01-06 [12:05 PM]

ZNA - هەولێر


 

لە راگەیەنراوێكی قایمقامی سلێمانیدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس هاتووە، ئاشكرای دەكات، ده‌ست به‌سه‌ر بڕی زیاتر له‌ دووسه‌د كیلۆگرام گۆشتی نایاسایی ئاژه‌ڵ له‌ناو ئۆتۆمبێلێكدا گیرا و بۆ له‌ناوبردنی ره‌وانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان كرا.

لەمبارەیەوە ده‌روێش فه‌ره‌ج نوێنه‌ری ڤێتێرنه‌ری له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: ئه‌و گۆشته‌ بڕه‌كه‌ی زیاتر له‌ (200)كیلۆگرامه‌ و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه‌ له‌ بازگه‌ی عه‌ربه‌ت ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌ و به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردن ره‌وانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان كراوه‌ و له‌ناوده‌برێت.

وتیشی: ئه‌و گۆشته‌ له‌ پشتی ئۆتۆمبێلدا گوازراوه‌ته‌وه‌ و هیچ مه‌رجێكی سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی تێدا نه‌بووه‌ و خوێناوێكی زۆری داوته‌وه و ئه‌گه‌ری بڵاوبونه‌وه‌ی به‌كتریای لێده‌كرێت.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی باڵا باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ ‌به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسای گوازراوه‌ته‌وه‌ و هیچ پشكنینێكی بۆنه‌كراوه‌، ناشزانرێت گۆشتی كام جۆره‌ ئاژه‌ڵه‌یه‌، بۆیه‌ راسته‌وخۆ ئه‌و جۆره‌ گۆشتانه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌یشی رێكاری یاسایی له‌گه‌ڵدا ده‌گیرێته‌به‌ر.





ئەم هەواڵە 3217جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad