English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەندەن: پلانی دانانی سزامان بەسەر عێراقدا نییە
2020-01-06 [12:43 PM]

ZNA - هەولێر


ئەمڕۆ دووشەممە بەریتانیا رایگەیاند، هیچ پلانێكی سەپاندنی سزامان بەسەردا عێراق نییە، داواشی لە بەغدا كرد، لە هاوكاریكردنی هاوپەیمانان دژی داعش بۆ دۆخە كاراكەی بەردەوام بێت.

وتەبێژی سەرۆكی وەزیرانی بەریتانیا بۆریس جۆنسۆن، وتی، ئەمڕۆ دووشەممە جۆنسۆن لەگەڵ گەورە وەزیرانی وڵات كۆدەبێتەوە، لە كۆبوونەوەكە تاوتوێی پرسەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەكات و لەگەڵ سەرۆكی وەزیرانی عێراق قسە دەكات.

وتیشی، راگەیاندنی ئێران لەسەر ئەوەی لە كۆتوبەندەكانی پیتاندنی یۆرانیۆم پابەند نابێت، جێگەی نیگەرانییە و بەریتانیا بەشێوەیەكی خێرا لەگەڵ لایەنەكان قسە دەكات بۆ ئەوەی هەنگاوەكانی داهاتوو تاوتوێ بكرێت.

روونیشی كردەوە، پەیماننامەی نێودەوڵەتی هەیە بەبێ ئەوەی میراتی رۆشەنبیری لەناو ببرێت، دوای ئەوەی سەرۆكی ئەمەریكا هەڕەشەی لێدانی 52 ئامانجی لە ئێران كرد، لە نێویان ئامانجی گرنگی رۆشەنبیری ئێرانی هەیە ئەگەر ئێران هاوڵاتیانی ئەمەریكی و پێگەكانی ئەمەریكا بكەنە ئامانج.

 

rt





ئەم هەواڵە 1372جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad