English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لایەنگرانی حەشدی شەعبی داوای گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی بەغدا دەکەن
فڕۆکەخانەی بەغدا
2020-01-06 [12:46 PM]

ZNA - هەولێر


سەرۆکی لیژنەی شەهیدان و قوربانیا و زیندانیانی سیاسی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە حەشدی شەعبی نزیکە داوای گۆڕنی ناوی فڕۆکەخانەی بەغدا دەکات.
سەرۆکی ئەم لیژنەیە داوا دەکاتی ناوی فرۆکەخانەکە لە "فڕۆکەخانەی بەغدا"وە بۆ "فڕۆکەخانەی ئەبومەهدی موهەندیس" بگۆڕدرێت. 
لیژنەی ناوبراو لەم‌بارەیەوە نووسراوێکی فەرمیی ئاراستەی سەرۆ‌ک‌وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق کردووە.
بەرەبەیانی هەینیی رابردوو لە هێرشێکی فرۆكەی بێ‌فڕۆکەوانی ئەمریکا بۆ سەرکاروانێکی حەشدی شەعبی لە نێوا شار و فڕۆکەخانەی بەغدا، قاسم سولەیمانی فەرماندەی لەشکری قودسی سوپای پاسدارانی ئیران و ئەبوومەهدی موهەندس جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی و دە کەس لە هاوڕێیانیان کوژران.
دوای کورژانی ئەم فەرماندە سەربازییانە گرژێیەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا زیاتر پەرەی سەند و گرژی و ئاڵۆزیش بە شێوەیەک کەوتە نێوان کۆتلەکانی دەستەڵاتی حکومەتی ناوەندیی عێراق کە مەجلیسی نوێنەران بە بەشداریی کۆتله شیعەکانی پرۆژەیاسایەکی بە مەبەستی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا پەسند کرد. نوێنەرانی کورد و سوننەکان جگە لە سێ ئەندامی سوننە لە دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەراندا بەشدارییان نەکردبوو.
پاش پەسند کردنی ئەم پڕۆژە یاسایەش، دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکتگرتووەکانی ئەمریکا لە توییتێکدا داوای پارەی دامەزراندنی فڕۆکەخانەی سەربازی و هەڕەشەی گەمارۆی توندتر لە گەمارۆکانی سەر ئێرانی بۆ سەر عێراق کرد.

 





ئەم هەواڵە 454جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad