English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند بڕیارێك لەبارەی ئەنفلۆنزای وەرزی دەركرا
2020-01-06 [01:28 AM]

ZNA-هەولێر



بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەبارەی ڕووبەڕوبونەوەی ئەنفلۆنزای وەرزی لەگەڵ بەشێک لەنەخۆشخانە پەیوەندیدارەکان کۆبوویەوەو چەند بڕیارێکی دەرکرد.
                      
 

لە ڕاگەیەندراوێکدا تەندروستی سلێمانی بڵاوی کردەوە کەسەرپەرشتی( د. سەباح نەسرەدین ) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی وبەئامادەبوونی جێگرانی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی وبەڕێوەبەری بەڕێوەبەراێتی خۆپاراستنی سلێمانی وبەڕێوەبەروبەڕێوەبەری کارگێڕی بەشێک لەنەخۆشخانە پەیوەندیدارەکان دووەمین کۆبونەوە بۆ ڕووبەڕوبونەوەی ئەنفلۆنزای وەرزی لەدیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەنجامدرا.

 بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاماژە بەوەش دەکات کە لەکۆبونەوەکەدا دۆخی ئێستای ئەنفلۆنزای وەرزی لەشاری سلێمانی بۆدانانی ڕێوشوێنی پێویست لەمەڕ ڕوبەڕوبونەوەی ئەم پەتایە بڕیاری پێویستی لەسەردرا کەخۆی دەبینێتەوە لە:

ھەماھەنگی تەواوبکرێت لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و نەخۆشخانەئەھلیەکان بۆبەرەنگاربونەوەی پەتاکە.

پێداچوونەوە بەھەموو ڕێوشوێنەکانی کەپێشتر گیراونەتەبەر بۆبەرەنگاربوونەوەی پەتای وەرزی.

بڕێکی زیاتر لەفاکسینی دژی ئەنفلۆنزا دابین بکرێت بۆدەزگاتەندروستییەکان و ھاوڵاتیان.

داوالەدەزگاکانی ڕاگەیاندن بکرێت کەڕێنماییە تەندروستیەکان لەمەڕخۆپاراستن لەئەنفلۆنزای وەرزی بڵاوبکەنەوە.





ئەم هەواڵە 6142جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad