English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بانکی ناوەندیی عێراق روونکردنەوەی لەبارەی دۆلاری بازاڕەکان دەدات
2020-01-06 [01:33 AM]

ZNA-هەولێر


بانکی ناوەندیی عێراقروونکردنەوە لەبارەی دۆلاری ناو بازاڕەکانی وڵاتەکەی، دەدات.

ئەمڕۆ دووشەممە ٦-١-٢٠٢٠، بانکی ناوەندیی عێراق لە بەیاننەمەیەکدا، رایگەیاندووە، بەردەوامن لە خسنەبازاڕی دۆلار بەشێوەی ئاسایی خۆی.

پێشتر چەند سەرچاوەیەکی میدیایی عێراقی بڵاویان کردبووەوە، کە بانکی ناوەندیی عێراق دوای ھەڕەشەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، گۆڕانکاریی لە خستنەبازاڕی دۆلار دەکات.

بەھۆی پەسەندکردنی بڕیاری دەرکردنی ھێزە ئەمریکییەکان لە عێراق، کە رۆژی یەکشەممە ٥-١-٢٠٢٠ پەرلەمانی عێراق پەسەندی کرد، دۆناڵد ترەمپ ھەڕەشەی سەپاندنی سزای توندی بەسەر عێراقدا کرد، بەشێوەیەک، کە سزاکانی ئێران لەچاو ئەو سزایانەی بەسەر عێراقدا دەسەپێندرێن ”زۆر بچووکن“.

بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق دوای کوشتنی ئەبو مەھدی موھەندیس و قاسم سولەیمانی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاوە، درا.

بەرەبەیانی رۆژی ھەینی ٣-١-٢٠٢٠، سوپای ئەمریکا لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، کاروانێکی چەکداریی حەشدی شەعبی لە فڕۆکەخانەی بەغدا بۆردومان کرد.

بەھۆی بۆردومانەکەوە، ھەریەکە لە ئەبومەھدی موھەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و نۆ بەرپرس و چەکداری دیکەی حەشدی شەعبی، کوژران.

قاسم سولەیمانی، کە لە ١١-٣-١٩٥٧ لە گوندی قەنات مەلەک لە شاری کرمان لە باشووری رۆژھەڵاتی ئێران لە دایک بووە. سولەیمانی یەکێک بوو لە فەرماندە و بڕیاربەدەستە باڵاکانی ئێران.





ئەم هەواڵە 8455جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad