English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی .... بڕی بەرهەمە هاوردەكراوەكان دیاریدەكرێن‎
2020-01-07 [10:51 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی قایمقامیه‌تی سلێمانی كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، بەمەبەستی راگرتنی هاوسەنگی و زیاد نەبوونی نرخ، هاوردەی بەروبوومی پەلەوەری دیاری دەكرێت و جێگری بەرێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی-ش رایدەگەیەنێت بەمەرجەكانی ڤێتەرنەری و تەندروستی بەرهەمەكان هاوردە دەكرێت.

 

 لە دیوانی قائیمقامیەت لیژنەی دیاری كردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانیدا كۆبوویەوە، پاش هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبومی ناوخۆیی، بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بكرێت كە هاوردەی پارێزگای سلێمانی دەكرێت.

 

لە دوای كۆبونەوەكەش رزگار حمد خدر- جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی ووتی: بەلەبەرچاوگرتنی هاوسەنگی راگرتن لە نێوان بەرهەمی ناوخۆ و هاوردەكراو، هەروەها بەرز نەبوونەوەی نرخی بەرهەمی پەلەوەر لەسەر هاوڵاتیان، لیژنەكە بڕیاری لەسەر بڕی بەرهەمی هاوردەكراو داوە بۆ مانگی 1 (كانونی دووەم).

 

 رزگار حمد ئاماژەی بەوەش كرد: بڕی ئەو بەروبومانەی لە مانگی یەكدا هاوردە دەكرێن بریتی یە لە300 تۆن مریشكی بەستوو 500 تۆن ماسی، 500 تۆن گۆشتی سور لەگەڵ 700 سەرئاژەڵی زیندوو  .





ئەم هەواڵە 3118جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad