English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەسیل نوجێفی: ئەگەر هەیە ئەمریکا نەیەڵێت دیناری عێراقی بە دۆلار بگۆڕدرێتەوە
2020-01-07 [11:32 AM]

ZNA- هه‌ولێر


پارێزگاری پێشووتری مووسڵ ئاشکرای کرد، ئەگەر هەیە ئەمریکا لە چوارچێوەی سزاکاندا، ڕێگە لە گۆڕینەوەی دراوی عێراقی بە دۆلار بگرێت و بەم هۆیەشەوە ئابووریی عێراق هێندەی دیکە دادەڕمێت.

 

ئەسیل نوجێفی، لە تویتێکیدا کە لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە (تویتەر) بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە کە لە چاودێرانی ئەمریکییەوە زانیویەتی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەو وڵاتە سزا دەخاتە سەر بانکی بازرگانیی عێراقی (TBI) و ڕێگە لە بانکی یەدەگی فیدرالی (بانکی ناوەندیی ئەمریکا) دەگرێت، پرۆسەی گۆڕینەوە و حەواڵەکردن لەگەڵ بانکی ناوەندیی عێراقی لە نێوان دینار و دۆلاردا بکەن.

 

نوجێفی ئاشکرای کردووە کە ئەم ڕێوشوێنە دەبێتە هۆی سڕکردنی مامەڵە داراییەکانی عێراق لەگەڵ دونیا و لە کۆتاییشدا دەبێتە هۆی داڕمانی ئابووریی عێراق.

 

لەلایەکی دیکەوە، دوێنێ دووشەممە ٦ی ١ی ٢٠٢٠، لە وتارێکیدا عەبدولڕەحمان ڕاشد، سەرۆکی دەستەی نووسەرانی کەناڵی (العربیة) باسی لەوە کرد، ئەگەر عێراق بە تاکلایەنە ئەمریکییەکان دەربکات، ئەوا ئاسانکاری بۆ فرۆشتن و بەرهەمهێنانی نەوت بۆ عێراق ناکرێت لە کاتێکدا لە دوای ساڵی ١٩٩٠ەوە، یەکەمینجارە بەرهەمی نەوتیی عێراق لە ڕۆژێکدا بگاتە ٤ ملیۆن بەرمیل نەوت.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەمریکا لە بەرامبەر ئەم کارەدا، وا دەکات عێراق ببێتە دەوڵەتێکی گەمارۆدراوی هەژاری پڕ لە ئاژاوەی ناوخۆیی.

 

هەر لەبارەی ئەو کێشانەی کە دێنە بەردەم نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار، لە دوێنێوە خەڵکێکی زۆر هۆشداری دەدەن، بەشێک لە ڕۆژنامەنووسە عەرەبە سوننەکان باس لەوە دەکەن کە ئەگەر ئەمریکا سزا بخاتە سەر عێراق، نرخی هەر ١٠٠ دۆلار بۆ زیاتر لە ٣٠٠ هەزار دیناری عێراقی بەرز دەبێتەوە.

پێشتر چەند سەرچاوەیەکی میدیایی عێراقی بڵاویان کردبووەوە، کە بانکی ناوەندیی عێراق دوای هەڕەشەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، گۆڕانکاریی لە خستنەبازاڕی دۆلار دەکات، بەم هۆیەشەوە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرز ببووەوە، بەڵام بانکی ناوەندی ڕەتی کردەوە هیچ گۆڕانکارییەکی لەمبارەیەوە کردبێت.

بەهۆی پەسەندکردنی بڕیاری دەرکردنی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق، کە رۆژی یەکشەممە 5-1-2020 پەرلەمانی عێراق پەسەندی کرد، دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی سەپاندنی سزای توندی بەسەر عێراقدا کرد، بەشێوەیەک، کە سزاکانی ئێران لەچاو ئەو سزایانەی بەسەر عێراقدا دەسەپێندرێن ”زۆر بچووکن“.

بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق دوای کوشتنی ئەبو مەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاوە، درا.

بەرەبەیانی رۆژی هەینی 3-1-2020، سوپای ئەمریکا لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، کاروانێکی چەکداریی حەشدی شەعبی لە فڕۆکەخانەی بەغدا بۆردومان کرد.

بەهۆی بۆردومانەکەوە، هەریەکە لە ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و نۆ بەرپرس و چەکداری دیکەی حەشدی شەعبی، کوژران.

قاسم سولەیمانی، کە لە 11-3-1957 لە گوندی قەنات مەلەک لە شاری کرمان لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران لە دایک بووە. سولەیمانی یەکێک بوو لە فەرماندە و بڕیاربەدەستە باڵاکانی ئێران.

 

Atheel Alnujaifi@AtheelAlnujaifi

يتوقع المراقبون الامريكان بان ترامب سيضع عقوبات على بنك التجارة العراقي TBIويمنع البنك الاحتياطي الفيدرالي (البنك المركزي الامريكي) من التحويل بين الدولار والدينار من خلال البنك المركزي العراقي . وهذا الإجراء سيجمد تعامل العراق المالي مع العالم ويتسبب بانهيار الاقتصاد العراقي .

 

11:12 PM - Jan 6, 2020





ئەم هەواڵە 334جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad