ZNA - هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا دۆمینیك راپ هۆشداری دا له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێك له ئه‌نجامی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاڵۆزی و گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌م شه‌ڕه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبگیرسێت وێرانكه‌ر ده‌بێت.
دۆمینیك راپ وتیشی، جێگه‌ی نیگه‌رانییه ئه‌گه‌ر شه‌ڕێك روو بدات، زۆر وێرانكه‌ر ده‌بێت، وتیشی، وڵاته‌كه‌ی ده‌یه‌وێ پڵیتی ئاگری ئاڵۆزییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵكه‌نێت.
باسی له‌وه‌ش كرد، پێویسته رێڕه‌وێكی دیپلۆماسی سه‌باره‌ت به ئێران بدۆزرێته‌وه.
ئەم هەواڵە 6250جار خوێندراوەتەوە |