English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خواردنی شیر له‌م حاڵه‌تانه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانت دروست ده‌كات
2020-01-07 [02:23 AM]

هەولێر ــ ZNA


شیر یه‌كێكه‌ له‌ خواردنه‌ هه‌ره‌ باوه‌كان و زۆرترین توێژینه‌وه‌ پزیشكییه‌كانیش دووپات له‌ سووده‌ زۆره‌كانی ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، كه‌ ئه‌گه‌ری له‌ كاتی زۆر خواردنه‌وه‌ی شیر ئه‌م حاڵه‌تانه‌ له‌ جه‌سته‌تان دروست بوو، پێویسته‌ ده‌سبه‌جێ واز له‌ خواردنی شیر بێنن، چونكه‌ زیان و كێشه‌ی ته‌ندروستیتان بۆ دروست ده‌كات.

گرنگترین حاڵه‌ته‌كان بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌.
یه‌كه‌م: كاتێك هه‌میشه‌ هه‌ست به‌ ماندووبوون ده‌كه‌یت و خه‌وت لێ ناكه‌وێت، ئه‌مه‌ هۆكاره‌كه‌ی بۆ خواردنی شیر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، چونكه‌ شیر ڕێژه‌یه‌كی كه‌می ئه‌فیونی تێدایه‌ كه‌ له‌ جه‌سته‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵك ده‌بێته‌ هۆی خه‌وتنێكی ئارام، به‌ڵام بۆ مرۆڤی هه‌سته‌وه‌ر ده‌بێته‌ هۆی كێشه‌ و نابێ به‌ وزه‌ و گه‌ده‌ هیلاك ده‌كات و وا ده‌كات زۆربه‌ی كات هه‌ست به‌ ماندووبوون بكه‌یت.

دووه‌م: ده‌ركه‌وتنی زیپكه‌ له‌ ڕووخسا،  زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌، كه‌ زۆر خواردنی شیر له‌ هه‌موو ته‌مه‌نێك ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی زیپكه‌ی گه‌نجی له‌ ڕووخسا، ئه‌مه‌یش به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆری هۆرمۆنه‌كان له‌ شیر، وا ده‌كات گرفت له‌ پێست دروست ببێ و ڕێژه‌ی هۆرمۆنه‌كان له‌ پێویستی زیاتر بن، به‌مشێوه‌یه‌ زیپكه‌ له‌ ڕووخسار ده‌رده‌كات.
زۆرجار مرۆڤ تووشی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ته‌ندروستی ده‌كات
سێیه‌م: قورسی هه‌رسكردن، كاتێك خواردنێك ده‌خۆیت و گه‌ده‌ت ئازار ده‌دات و تا ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌رس نابێت، هۆكاره‌كه‌ی بۆ شیر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، شه‌كری لاكتۆز كه‌ له‌ شیر هه‌یه‌، به‌ ڕێژه‌ی 70% ده‌بێته‌ هۆی ئاوسانی سك و دروستبوونی گاز و سكچوون و تێكدانی كۆئه‌ندامی هه‌رس.

چواره‌م: ئاڵۆزی و ئێشی مێشك، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شیر و شیره‌مه‌نییه‌كان ڕێژه‌یه‌كی زۆری پرۆتین و كازینیان تێدایه‌، ده‌بێته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئه‌و دوو پێكهاته‌یه‌ له‌ جه‌سته‌ و توێژینه‌وه‌كانیش هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ زۆری پرۆتین و كازین ده‌بێته‌ هۆی ئاڵۆزی له‌ هزر و سه‌رئێشه‌ و دروستبوونی كێشه‌ له‌ كۆئه‌ندامی ده‌مار.





ئەم هەواڵە 5452جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad