English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە سوارێز شۆک دەکات 
2020-01-08 [03:33 AM]

ZNA- ھەولێر



سەرەڕای ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشی دەکات و باشترین ھاوکارە بۆ لیونێل میسی بەڵام بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە ئامادەنین بۆندی لویس سوارێز نوێ بکەنەوە . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، یانەی بەرشەلۆنە ئامادە نییە بۆندی لویس سوارێز بۆ ماوەیەکی زیاتر درێژ بکاتەوە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بۆندی سوارێز لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە لە ھاوینی ٢٠٢١ تەواو دەبێت و ئەو کات سوارێز تەمەنی دەبێتە ٣٤ ساڵ و یانەی بەرشەلۆنەش دەست بەرداری دەبێت . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، یانەی بەرشەلۆنە لە ئێستادا بە دوای ھێرشبەرێکی گەنج و ئاست بەرز دەگەڕێت بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەی سوارێز لە یانەکە و باشترین بژاردەشیان لاوتارۆ مارتینێزی ھێرشبەری یانەی ئەنتەرمیلانە . 

سوارێز لە ھاوینی ٢٠١٤ پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنە کرد و لەم ماوەیەش چەندین نازناوی گرنگی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بەدەست ھێناوە و نزیکترین ھاورێی لیونێل میسییە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 691جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad