English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆریا باشوور سیستەمێک بۆ چاودێریی بەردەوامی رەوشی عێراق دادەنێت
2020-01-09 [08:15 AM]

ZNA - هەولێر


ئەمڕۆ پێنجشەممە 9-1-2020، خاتوو کانج کیونج هوا، وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور رایگەیاندووە، تا ئێستا بڕیاری گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی وڵاتەکەی لە عێراق، نەدراوە.

کانج کیونج هوا هەروەها راگەیاندووە، سیستەمێکی چاودێریی بەردەوامی24 کاتژمێری بۆ چاودێریکردنی رەوشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و عێراق بە تایبەت دادەنێن و لەکاتی پێویست، بەزووترین کات بە هانای هاووڵاتییەکانیانەوە دەچن.

نزیکەی 1600 هاووڵاتیی کۆریای باشوور لە کەرتەکانی ئابووری و وەبەرهێنان لە عێراق کار دەکەن.

ئەو لێدوانەی وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی و بۆردومانکردنی دوو بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق لەلایەن ئێرانەوە، هات.





ئەم هەواڵە 535جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad