English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان دابەزی
2020-01-10 [09:08 AM]

ZNA-هەولێر


بەهۆی کەمبونەوەی گرژییەکانی ناوچەکە وەبەرهێنەرانی نەوت و بۆرسە جیهانییەکان ئەگەری بوژاندنەوەی بازاڕو گەشەی ئابوری زیاتریان پێشبینی کردوە و بەهۆیەوە نرخی نەوتی برێنت 20 سەنت دابەزیوە کە لەسەدا 0.3-ی نرخی پێشویەتی و بەوەش  نرخی هەر بەرمیلێک لە(65.17) دۆلاردا جێگربوە.

 

نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی ئەمریکی لەبازاڕەکانی جیهاندا 20 سەنت دابەزیوە

 

بەهەمان شێوە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی ئەمریکی لەبازاڕەکانی جیهاندا 20 سەنت دابەزیوە کە لەسەدا 0.3-ی نرخی پێشویەتی و بەوەش  نرخی هەر بەرمیلێک بۆ(59.36) دۆلار دابەزی.

 

دوای هێڕشەکانی ئێران بۆ سەر سەربازگەکانی ئەمریکا لە عێراق،  نرخی نەوتی خاوی برێنت 47 سەنت زیادیکردوە لە دوایین مامەڵەدا بە 68.73 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە، واتا بەڕێژەی لەسەدا 0.67 بەرزبوەتەوە، لە هەمانکاتیشدا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا 8 سەنت زیادیکردوە و بە 62.78 دۆلار مامەڵەی پێکراوە، واتا بەڕێژەی لەسەدا  0.13 زیادیکردوە.





ئەم هەواڵە 439جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad