English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق نموونەیی دەوڵەتێكی شكستخواردوویی پێكەوە لكێنراو
2020-01-10 [10:12 AM]

نوسینی : رێبوار حه‌مه‌لاو شوانى


عێراق ، ئەو وڵاتە بە زۆر پێكەوە لكێنراوە كە بە درێژایی مێژوو هیچ كاتێ‌ سەقامگیری و ئارامی بەخۆیەوە نەبینیووە و نابینێ‌. چونكە بناغەی ئەو دەوڵەتە دەستكردە لە سەر دووبەرەكی و شەرٍی مەزهەبی و تائیفی بە تایبەت بەشێكی خاكی كوردستانی بەزۆرە پێوە لكێنراوە بونیاتنراوە ،ئەمەش ساڵ بەساڵ گرژی و ناكۆكییەكانی زیاتر قوڵكردۆتەوە وەك چۆن زیاتر لە 98 ساڵە هەموو رژێمە یەك لە دوای یەكەكان جگە لە كێشەی تائیفی و مەزهەبی و دیكتاتۆرییەت ، بەردەوام دەسەڵاتدارانی عێراق بە چەك و ئاگرو و ئاسن رووبەرووی داوا رەواكانی گەلی كورد كە دووەم نەتەوەیە لە سەر ئاستی عێراق بوونەتەوە تا بە ئێستا نموونەی هەرە بەرچاویش هێرش و داگیركاری 16ی ئۆكتۆبەر 2017 بوو. بۆیە دەتوانین بڵێین كە عێراق كە نمونەی دەوڵەتی فاشیلە بەهەموو پێوەرەكان، بەدرێژایی سەدەیەك سەقامگیری بەخۆیەیەوە نەدیوە، گرنگترینیش فاكتەری ناسەقامگیری عێراقیش بریتییە لە مانەوەی دەوڵەتی ناوەندگەرا بەجۆرێك كە ئەم ناوەندگەراییە بووەتە مۆتەكەی مانەوەی عێراقی یەكپارچە بەهەموو كەم و كورتیەكانیەوە، ئێستا هەندێ نمونە باس دەكەین تا ڕوون بێتەوە كە چۆن دووبارە بونیاتنانەوەی دەوڵەتی ناوەندی بووەتە گرفت لەبەردەم سەقامگیربوونی عێراق، ڕژێمی عێراق هەر لەسەرەتای سەدەی بیستەمەوە نەیویستووە گرفتە گەورەكەی كێشەی كورد چارەسەر بكات، بەجۆرێك كە هەر لەسەردەمی یەكەم نەخشەی داگیركاری سایكس – پیكۆ وە لە 1916 تا 2017 دوای ڕیفراندۆم ڕژێمی عێراق دووبارە گەڕایەوە بۆ خاڵی سفر لەچارەسەری بنەڕەتی كێشەی كورد كە بەنزیکەیی تێچووی ماددی كپكردنەوەی شۆڕشی كوردی خۆی لە خەرجی دو سه‌د و په نجا ملیار دۆلار دەدات، هەروەها زیانی گیانی نزیكەی یه‌ك ملیۆن كەس لەهەردوولا، ئەمە جگە لەوەی عێراق لەساڵی 1974 لەگەڵ شای ئێران ڕێكکەوتنی جەزائیریان ئیمزاكرد، كە لەبەرامبەر كپ كردنەوەی شۆڕشی كوردی بەشێكی خاكی خۆی دابە ئێران، هەرئەوەش بوو دواتر بووە هۆی هەڵگیرساندنی جەنگی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق، پاشان دەوڵەتی عێراق بە نابژیوانی نێودەوڵەتی كۆتایی بە جەنگ هێنا، بەڵام ئەم دەوڵەتە جارێكی تر پەلاماری كوەیتی دا و دووبارە جیهانی ناچاركرد بەزەبری هێز لەو وڵاتە وەدەری بنێن، گەلی كوردیش سود لەو دەرفەتە وەرگرێت حوكومەتێكی لۆكاڵی لە هەرێمی كوردستان دابمەزرێنێ، دواتر پرۆسەی ئازادی عێراق هاتە پێشەوە، ئەو گرفتەی كە چەندین ساڵ عێراق بەدەستیەوە دەیناڵاند، دەبوایا لەو پرۆسەیەدا چارەسەر بكرایا، بەڵام دووبارە ئەمریكا پشتگیری دەوڵەتێكی ناوەنگەرایی لە عێراق كرد، بەمەش دووبارە عێراقی گەڕانەوە بۆ سەرەتای ململانێكان، دووبارە عێراق كەوتەوە ململانێی قەومی و تایفی، بۆیە ئەم عێراقەی دوای سەدام خراپترین جۆری عێراقە، بەڕای من بڕیای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان تاكە ئەلتەرناتیڤ بوو بۆ دروستكردنی دوو دەوڵەتی سەقامگیری عێراق و كوردستان بەوجۆرە عێراق دەبووە لانی كەم عێراقێكی عەرەبی ئیسلامی، تەنها گرفت كە دەمایەوە كێشەی مەزهەبی و تایفی سوننە و شیعە بوو، كە ئەویش زۆر كاریگەری نەدەبوو لەسەر دەسەڵاتداریەتی ئێستای عێراق، چونكە شیعە دەبووە زۆرینەیەكی ڕەها لە عێراقی بێ كورددا، بەڵام دووبارە هەم عێراق و هەم سیستمی نوێی جیهانی پشتیان لە ئیرادەی گەلی كورد كرد و سێنتراڵیزمی دەوڵەت دووبارە پیرۆز كرایەوە، من بە دڵنیایی دەڵێم كە ئەم دەوڵەتە بەناو فیدراڵی و دیموكراسییەی ئێستا بەهیچ جۆرێ سەقامگیر نابێ و بەردەوام تووشی بەڵای جۆراوجۆر دەبێ، چونكە دووبارە فاكتەرە سەقامگیرەكەی خۆی كردە قوربانی یەكپارچەیی خاكەكەی . باشترین بژاردەش بریاردانی گەلانی عێراق و دابەشبوونی كردەییە تا ئاشتی و سەقامگیری بگەرێتەوە . ئێستاكەش دوای 16 ساڵ روون و ئاشكرایە، هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دەستكردە بە گووللە و ئاگر وەڵامی خزمەتگوزاری و دابینكردنی ئاو و نان یان دەدرێتەوە و لە خراپترین بارودۆخ دا ژیان بە سەر دەبەن و تا دێت لێكترازان و ناكۆكییەكان زیاتر قوڵتر دەبنەوە و ئەوەش عێراق زیاتر بەرەو هەڵدێر و لێكترازان دەبات و هەموو ئەمانە پێمان دەڵێن كە عێراقی دروستكراو نموونەی شكستخواردووییە و مەحاڵە وڵاتێكی بە زۆر لكێنراو یەك بگرێتەوە ..





ئەم هەواڵە 1657جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad