English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکات 
2020-01-11 [03:16 AM]

ZNA- ھەولێر 




ئەمڕۆ شەممە ١١/١/٢٠٢٠ بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سەرجەم ئەندامەکانی، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و، ئەم بڕیار و راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد:

١- رەزامەندی وەرگیرا، کە یارییەکانی داھاتووی یانەی ئاڵتون کۆپری لە خولی پلەیەکی کوردستان لە یاریگەی یانەی باباگوڕگوڕ لە کەرکووک ئەنجام دەدرێت.
٢- داوا لە لێژنەی ھەڵسەنگاندنی (V.D) و نوێنەری یانەی سیروانی نوێ دەکەین، لە کۆبوونەوەی داھاتووی یەکێتییەکەمان رۆژی شەممە ١٨/١/٢٠٢٠ لە کاتژمێر ١١:٠٠ ـی بەیانی لە بارەگەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادەبن.
٣- ئاگاداری سەرجەم یانەکان دەکەینەوە، لە کاتی پێشکەشکردنی ھەر سکاڵایەک یان پەڵپەێک و روونکردنەوەیەک، تەنیا لە کاتی پەسند کردنی لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، دەکەوێتە بواری جێیەجێ کردن و کاری پێدەکرێت.
٤- خولی نایابی لاوانی کوردستان لە رۆژی ھەینی ٢٤/١/٢٠٢٠ دەست پێدەکاتەوە.
٥- بۆ لەمەودوا سەرجەم یارییەکانی خولی نایاب و پلەیەک و نایابی لاوانی کوردستان، لە کاتژمێر ٢:٣٠ ـی ئێوارە ئەنجام دەدرێت.
٦- یارییەکانی گەڕی حەوتەمی خولی پلەیەکی کوردستان، لە رۆژی چوارشەممە ١٥/١/٢٠٢٠ ئەنجام دەدرێت.
٧- یارییەکانی گەڕی دوازدەیەمی خولی نایابی کوردستان، لە رۆژانی پێنجشەممە و ھەینی بەمشێوەیەی خوارەوە ئەنجام دەدرێت:
پێنجشەممە ١٦/١/٢٠٢٠
ھەندرێن × دھۆک
زاخۆ × برایەتی
دەربەندیخان × زێرەڤانی
پێشمەرگەی ھەولێر × پێشمەرگەی سلێمانی
ھەینی ١٧/١/٢٠٢٠
ھەولێر × نەورۆز
سۆران × سیروانی نوێ
٨- لە یاری نێوان سەیدسادق و ئاڵتون کۆپری لە خولی پلەیەکی کوردستان، بە ھۆی رووداو و کێشە و گرفتەکانی یارییەکە بڕیاردرا بە:
• غەرامەکردنی یانەی سەیدسادق بە بڕی ١٥٠,٠٠٠ سەد و پەنجا ھەزار دینار، ئەمەیش بە ھۆی بەکارھێنانی یاری ئاگرین و ھەڵدانی بۆ نێو یاریگە.
• راگرتنی یاریزانی یانەی سەیدسادق (بەڕێز حەسەن) ژمارە ٢٨ بۆ دوو یاری.
• غەرامەکردنی یاریزانی ناوبراو بە بڕی ٢٥٠,٠٠٠ دوو سەد و پەنجا ھەزار دینار.
• بانگھێشت کردنی یاریزانی ناوبراو بە ئامادەبوونی لە کۆبوونەوەی داھاتووی یەکێتییەکەمان، لە رۆژی شەممە ١٨/١/٢٠٢٠ لە کاتژمێر ١١:٠٠ ـی بەیانی.
٩- لە یاری نێوان کۆیە و چەمچەماڵ لە خولی پلەیەکی کوردستان، بە ھۆی تەقە کردن لە لایەن ھاندەرێکی یانەی کۆیە و، ھەروەھا بەکارھێنانی یاری ئاگرین لە لایەن ھاندەرانی یانەی کۆیەن بڕیاردرا بە:
• غەرامەکردنی یانەی کۆیە بە بڕی ٢٥٠,٠٠٠ دوو سەد و پەنجا ھەزار دینار.
• ئاگاداری کۆتایی بۆ یانەی کۆیە، لە ئەگەری دووبارە بوونەوەی ئەم جۆرە رووداوانە یارییەکانیان دەگواسترێتەوە یاریگەی یانەی بەرامبەر.
١٠- ئاگاداری یانەی زێرەڤانی دەکەینەوە، پێویستە لە یارییەکانی داھاتوویان لە سەرجەم تیپەکانیان، لە کەش و ھەوای نالەبار، رۆژێک پێش یاری یاریگەی یەدەگ دابین بکەن.
١١- بە ھۆی نەشیاوی یاریگەی (شاھۆ حەمە فەرەج) کە تایبەت بە یانەی ھەڵەبجەی شەھید، بە نەبوونی ژووری جلگۆڕینی یاریزانانی تیپی میوان و سەرپەرشتیاری یاری و دەستەی ناوبژیوانان، بڕیاردرا بە گواستنەوەی یارییەکانی داھاتووی یانەی ھەڵەبجەی شەھید بۆ یاریگەی نێودەوڵەتی ھەڵەبجەی شەھید، تا ئامادەکردن و دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی یاریگەی شاھۆ حەمە فەرەج.
١٢- لە یاری نێوان ھەڵەبجەی شەھید و رزگاری لە خولی پلەیەکی کوردستان، بە ھۆی پەلاماردانی یاریدەدەری ناوبژیوان لە لایەن یەکێک لە ھاندەرەکانی یانەی رزگاری، بڕیاردرا بە غەرامەکردنی یانەی رزگاری بە بڕی ٢٥٠,٠٠٠ دوو سەد و پەنجا ھەزار دینار.
١٣- لە یاری نێوان زێرەڤانی و ھەولێر لە خولی نایابی کوردستان، بە ھۆی دەرکردنی لە یارییەکە، بڕیاردرا بە غەرامەکردنی راھێنەرانی گۆڵپارێزانی یانەی ھەولێر (دیدار حامد) بە بڕی ٢٥٠,٠٠٠ دوو سەد و پەنجا ھەزار دینار، پێویستە پێش یاری داھاتوو بڕی غەرامەکە رادەستی ژمێریاری یەکێتییەکەمان بکرێت.
١٤- لە بەردەوامی لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکانی یاری نێوان (جیھان و پێشمەرگەی سلێمانی) لە خولی نایابی تازەپێگەیشتووانی کوردستان بۆ وەرزی ٢٠١٨/٢٠١٩ دوای گفتوگۆ و لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەستەی کارگێری یانەی جیھان بڕیاردرا بە:
• دابەزاندنی تیپی تازەپێگەیشتووانی یانەی جیھان بۆ ریزی یانە پلەیەکەکانی کوردستان.
• راگرتنی تەواوی ستافی ھونەری و سەرپەرشتیاری تیپی تازەپێگەیشتووانی یانەی جیھان بۆ ماوەی یەک ساڵ لە رێکەوتی ١١/١/٢٠٢٠ تا ١١/١/٢٠٢١ بەشداری پێنەکردنیان لە تەواوی چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان.
• راگرتنی سەرجەم ئەو یاریزانانەی تیپی تازەپێگەیشتووانی یانەی جیھان، کە ناویان لە لیستی ناوی یاریزانان (کشوفات) نووسراوە بۆ وەرزی ٢٠١٨/٢٠١٩، بۆ ماوەی یەک ساڵ لە رێکەوتی ١١/١/٢٠٢٠ تا ١١/١/٢٠٢١.

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 718جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad