English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند ڕێگاچارەیەکی سەرەتایی بۆ ڕێگری لە ئەنفلۆنزای بەراز
2020-01-11 [10:12 AM]

هەولێر ــ ZNA


ئەنفلۆنزای بەراز بریتییە لە نەخۆشییەکی کۆئەندامی هەناسەدان بەهۆی ڤایرۆسەکانی ئەنفلۆنزاوە کە دەبێتەهۆی هەوکردنی کەناڵی هەناسەدان و نەخۆشەکە لەئاکامدا تووشی کۆکەی بەهێز و کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن و ئاوکردنی لووت دەبێت.

ئەم نەخۆشییە سەرەتا لەناو بەرازدا تۆمارکراوە دواتر لەناو مرۆڤدا بڵاوبوەتەوە. وەکو هەموو جۆرەکانی تری ئەنفلۆنزا، ئەم جۆرە ڤایرۆسە (H1 N1) زۆر ساریە و بەخێرایی لەکەسێکەوە بڵاودەبێتەوە بۆکەسێکی دیکە.

تەنانەت پژمەیەکی کەمی کەسێکی تووشبوو بەسە بۆئەوەی میکرۆبەکان بەناو هەوادا بڵاوبنەوە و بنوسێن بەدەسکی دەرگا و کورسی و مێزەکانەوە. لەکاتی رودانی پەتادا، واتا کاتێک نەخۆشییەکە بەقورسی دەردەکەوێت لە ناوچەیەکدا  پێویستە مرۆڤ رێگاکانی خۆپاراستن بزانێت و پەیرەوی بکات.

ئەنفلۆنزای بەراز لەڕێی دڵۆپی بچکۆلەی ناو هەواوە لەکەسێکی نەخۆشەوە بڵاودەبێتەوە کەواتە پارێزگاریکردن لەئاستێکی گونجاوی پاک و خاوێنی بەردی بناغەیە و پێویستە پەیڕەوبکرێت، سەرێشە و بێهێزی و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و قورگ ئێشە و سکچوون لەنیشانەکانی ئەم نەخۆشییەن کە ئەگەر لەماوەی چوار تا پێنج رۆژدا مانەوە پێویستە دەستبەجێ سەردانی پزیشک بکرێت.

ئەم رێکارانەی خوارەوە زۆر کاریگەرن بۆ رێگریکردن لەسەرهەڵدانی نەخۆشییەکە:

١-  سیر: کاریگەرترین بەرهەمی سروشتییە کە سەلمێنراوە بەسوودە بۆ رێگریکردن لە ئەنفلۆنزای بەراز، چونکە دژە ئۆکسانێک لەناوجەستەدا چالاک دەکات کە ڤایرۆسەکە لەناودەبات و سیستمی بەرهەڵستی بەهێز دەکات. هەموو بەیانییەک دوو قاژ سیر بەناشتا لەگەڵ پەرداخێک ئاوی شلەتێن بخۆ.


٢- زەنجەفیل: ئەمیش بەهەمان شێوە کاریگەرە، خواردنەوەی کوپێک  چای زەنجەفیل لەڕۆژێکدا رێگری دەکات لە تووشبوون بەو نەخۆشییە، هەروەها ئەگەر کەسەکە تووشببێت نیشانەکانی خاودەکاتەوە.

٣- گەڵای زەیتون: هەموومان سوودەکانی زەیتون و رۆنی زەیتونمان بیستوە. بەڵام گەڵاکەشی دەوڵەمەندە بەکۆمەڵێک پێکهاتەی تایبەت کە نیشانەکانی ئەنفلۆنزای بەراز کەمدەکەنەوە وەکو: لەرز، تا، دڵتێکهەڵاتن و سەرێشە.


٤- زەردەچەوە: پێش خەوتن کەوچکێک زەردەچەوە و پەرداخێک شیر بخۆرەوە بۆ خۆپاراستن لە ئەنفلۆنزای بەراز.

٥- وەرزش: وەرزشی بەردەوام بەپێی خشتەیەکی رێک و پێک دەبێتەهۆی چالاککردنی سیستمی لیمفەکان لەئەنجامدا سیستمی بەرهەڵستی زۆر بەهێز دەکات.


٦- خەوی باش: چونکە خەوتنی باش و قوڵ رێژەی هۆرمۆنەکانی دڵەڕاوکێ کەم دەکاتەوە. 


٧- پاراوکردنی جەستە: خواردنەوەی ئاو و شلەمەنی زۆر بەتایبەتی شلەمەنی شلەتێن کاریگەری باشی دەبێت بەتایبەتی ئەگەر لەگەڵیدا ڤیتامینی پێویست وەرگریت و حەسانەوەی باش وەربگریت.

٨- بەكارهێنانی دەمامك:  بەماسکێک یان بەهەر شێوازێکیتر دەم و لوت هەڵبەستە پێش ئەوەی بچیتە دەرەوە.





ئەم هەواڵە 5257جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad