English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند خواردنی دەوڵەمەند بە ئاسن بناسە
2020-01-11 [12:38 PM]

هەولێر ــ ZNA


ئاسن گرنگە بۆ تەندروستی جەستەی مرۆڤ و كەمی ئەو مادەیە دەبێتە هۆی كەم خوێنی و جەستە ناتوانێت هیمۆگلۆبینی پێویست بەرهەم بهێنێت كە دەبێتە هۆی كەمبونەوەی خانە سورەكانی خوێن و كەمی ئۆكسجین لەناو خانەكانی جەستە.

نیشانەكانی كەمی ئاسن هەستكردن بە ماندویەتی و لاوازی و گێژبوون هەروەها كەمی ئاسن كاریگەری لەسەر بەرگری جەستەش هەیە  و وا دەكات جەستە توشی نەخۆشی بێت.

بۆیە بەردەوام پزیشكەكان  ئامۆژگاری زیادكردنی ئاسن دەكەن كە پێویستە خواردنی دەوڵەمەند بە ئاسن بخۆین .

لێرەشەوە 10 خواردنی پڕ ئاسنتان بۆ دەخەینە روو 

-جگەر 
جگە لەوەی دەوڵەمەندە بە كانزا و ڤیتامینەكان و ترشی ئەمینی  رێژەیەكی زۆری ئاسن لەناو جگەری مانگا دا هەیە .
-گۆشتی سوور 
هەر سێ پارچە گۆشتێك 2 بۆ 3 ملگرام ئاسنی تێدایە .
-زەردێنەی هێلكە 
سەرچاوەیەكی گرنگی ئاسنە لە بەرهەمە ئاژەڵیەكان .
-مەحار 
خواردنێكی دەریایە و سەرچاوەیەكی باشی ئاسنە .
-پاقلەمەنیەكان 
پاقلە و سۆیا و نۆك و فاسۆڵیا  لەو خواردنانەن كە دەوڵەمەندە بە ئاسن .
-نیسك
نیسك شوێنگرەوەی گۆشتە یەك كوپ نیسكی لێنراو 6 میلیگرام ئاسنی تێدایە هەروەها دەوڵەمەندە بە ریشاڵەكان و كۆلیسترۆڵی خوێن كەم دەكاتەوە .
-دانەوێڵە 
دانەوێڵە بڕی پێویستی ئاسن دەدات بە جەستە هەروەها ریشاڵ و هەندێك كانزای تریشی تێدایە وەك زنك و كالیسیۆم و هەندێك ڤیتامین .
-سپێناخ 
سپێناخ و سەوزەكانی تری سەرچاوەی دەوڵەمەندی ئاسنن و پرۆتین  و ریشاڵ و كالیسیۆم و ڤیتامین بە جەستە دەبەخشێت.

-تۆوی كولەكە 
سەرەرای ئەوەی دەوڵەمەندە بە پێكهاتەی تری وەك مەگنسیۆم 26% ئاسنی پێویستی رۆژانە دابین دەكات .

-كینوا
15% پێداویستی جەستە لە ئاسن بۆ رۆژێك دابین دەكات .





ئەم هەواڵە 5233جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad