English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چین هەژموونی خۆی لە عێراق زیاد دەکات
2020-01-12 [12:48 PM]

ZNA-هەولێر


لە نوێترین راپۆرتی پێگەی ئۆیل پرایسی ئەمریکیدا ھاتووە، بەھۆی بەردەوامی ئەو بەربەست و کێشانەی بەردەوام ئێران رووبەڕووی دەبێتەوە،و سەرەڕای ئەو سزا و گەمارۆ سیاسیانەی بەرۆکی تارانی گرتووە، چین بڕیاریداوە لە کاتی ئێستادا دیدگای خۆی بۆ نزیکترین دراوسێی ئێران بگۆڕێت کە عێراقە.

سایمۆن واتکینز نووسەری راپۆرتێکە لەو پێگە ئەمریکیە نووسیویەتی، عێراق بە تەواوی ھاوشێوەی ئێرانە، یەدەگێکی گەورەی نەوت و گازی ھەیە و چاوەڕێی ئەوە دەکاتبەکاری بھێنێت و سوودی لێ وەربگرێت، ھەروەھا وڵاتەکە پێگەیەکی ستراتیژی نایابی ھەیە بە تایبەت بۆ پڕۆژەی 'یەک پشتێنە و یەک رێگە' کە چین ساڵانێکی زۆرە ھەوڵی بۆ دەدات.

نووسەر لە راپۆرتەکەی نووسیویەتی، چین پێگەیەکی بەھێزی لە عێراق ھەیە، ھەروەھا کۆمپانیای رووسنەفت کە سەر بە رووسیای ھاوپەیمانیەتی، بە شێوەیەکی کاریگەر کۆنترۆڵی ژێرخانی نەوت و گازی وڵاتەکەی کردووە بە تایبەت لە باکووری وڵاتەکە و بە دیاریکراوی ناوچەکانی کوردستانی عێراق، ھاوکات کۆمپانیا چینییەکانیش لە چەندین کێڵگەی باشووری وڵاتەکە چالاکن لە کارەکانیان.

مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندێکی یاوەری سەدانی چینیان کرد، و لە سەر چەندین بابەت رێککەوتنیان کرد لە گرنگترینیان رێککەوتنی نەوت بەرامبەر پڕۆژە بوو، بە جۆرێک عێراق رۆژانە ١٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت بە چین دەدات و لە بەرامبەردا چین ژێرخانی ئابووری عێراق پەرەپێدەدات.

ئەحمەد سەلیم کەنانی سەرۆکی لیژنەی ئابووری وەبەرھێنان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت ئەو رێککەوتنە چەندین  بڕگە لە خۆدەگرێت بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کەرتەکان، بە تایبەت ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزاری، و پڕۆژەکانی چارەسەرکردنی ئاوی قورس و رێگە و پرد، ھەروەھا لە بوارەکانی تەندروستی بە دامەزراندنی نەخۆشخانەی ھاوچەرخ و فێرکاری، ھاوکات لە بواری پەروەردەش چەندین قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگە بنیاد دەنێت.

ھاوکات سایمۆن واتکینز نووسەری راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشداوە، چوارچێوەی رێککەوتنی بازرگانی نێوان عێراق چین گەورەترە،  و ئامانج لێی بەرزکردنەوەی قەبارەی وەبەرھێنانەکانی چێنە لە عێراق بۆ سەرووی ٢٠ ملیار دۆلار، و بەرزکردنەوەی قەبارەی ئاڵووگۆڕی بازرگانی نێوان ھەردوو وڵاتە بۆ سەرووی ٣٠ ملیار دۆلار.

ئەو نووسەرە پێی وایە کڕۆکی رێککەوتنە بۆ چین فراوانترە،  و مەبەستییەتی پلە بە پلە عێراق ھاوشێوەی وڵاتانی ئەفریقا پەلکێشی پلانە ستراتیژییەکانی خۆی بکات کە پڕۆژەی 'یەک پشتێنە و یەک رێگەیە'.

نووسەر ئاماژەی بەوەداوە، پلانەکانی چین دوور مەودایە، و پەکین لە کەرتەکانی نەوت و گاز دەست پێدەکات، دواتر بۆ کەرتەکانی دیکە پەل دەھاوێژێت. سەرەڕای ئەوەش لە کڕینی نەوت و گاز داشکانی بۆ دەکرێت، و دەرفەتیشی پێدەدرێت  کارگە لە عێراق و ئێران دابمەزرێنێت، و ژێرخانی ئابووری بە تایبەت ھێڵی شەمەندەفەر دابمەزرێنێت و کۆمپانیا چینییەکانیش سەرپەرشتی بکەن.





ئەم هەواڵە 472جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad