English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیۆناردۆ دیکاپریۆ سێ ملیۆن دۆلار دەبەخشێت
2020-01-12 [12:52 PM]

هەولێر – ZNA


ئەکتەری سینەماییە ئەمریکی و چالاکوانی ژینگەیی، لیۆناردۆ دیکاپریۆ بڕی سێ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگری دارستانەکانی ئۆسترالیا دەبەخشێت.

 

ئەو بڕە پارەیە بەخشراوەتە سندوقی رووبەڕووبوونەوەی کارەساتەکان لە ئۆسترالیا کە بودجە بۆ کۆنترۆڵکردنی کارەساتی لەو جۆرە تەرخان دەکات.

 

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ئۆسترالیا، تاوەکو ئێستا 26 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 500 ملیۆن ئاژەڵێش لەناو چوونە.

 

هەر بەم دواییە خانمە ئەکتەری سینەماییە ئۆسترالی، نیکۆل کیدمان بڕی 500 هەزار دۆلار و گۆرانیبێژی بەریتانی، ئیلتۆن جۆن بڕی یەک ملیۆن دۆلاریان بە هەمان مەبەست بەخشیوە.

 





ئەم هەواڵە 5089جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad