English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خواردنی چەورییە زیانبەخشەکان مەترسی هەیە بۆ تەندروستی چاوەکان
2020-01-13 [01:09 AM]

هەولێر ــ ZNA



پزیشکانی زانکۆی بوفالۆ لە ئەمریکا رایدەگەیێنن زۆر خواردنی چەورییە زیانبەخشەکان مەترسیی لەسەر تەندروستی چاوەکان دروستدەکات.

لە توێژینەوەیەکی نوێدا پزیشکانی ئەمریکی، لەکاریگەریی زۆر خواردنی چەورییەکانیان لەسەر چاوەکان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە، ئەگەری چەندین نەخۆشیی چاوەکان زیاددەکات.

ئەمی میلێن، پرفیسۆری یاریدەدەری تەندروستی کۆمەڵگە و یەکێک لە ئەنجامدەرانی توێژینەوەکە دەڵێت، خۆراک رۆڵێکی گرنگی لە تەندروستهێشتنەوەی چاوەکان هەیە، زۆربەی خەڵکی دەزانن خواردنی ئەو خۆراکانەی بە چەورییە زیانبەخشەکان دەوڵەمەندن مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ و قەڵەوبوون زیاددەکەن، بەڵام بێگان لەوەی ئەو خۆراکانە کاریگەری نەرێنییان لەسەر تەندروستی چاوەکان هەیە.

توێژینەوەکە لەسەر 1300 کەس کە هیچ گرفتێکی چاویان نەبوو ئەنجامدراوە و بۆماوەی 18 ساڵ بەدواداچوونیان بۆ کراوە، پزیشکان بۆیان دەرکەوتوە، ئەوانەی پەیڕەوی رژیمی رۆژئاوایی دەکەن واتە گۆشتی سوور، خۆراکە سوورەوەکراوەکان و بەرهەمە شیرەمەنییە چەورەکان دەخۆن، مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی چاو زیاترە.

پزیشکانی پسپۆڕی چاوەکان لە زانکۆی بوفالۆ رێنماییدەدەن، بۆ دووربوون لە نەخۆشییەکانی چاو خەڵکی خواردنی چەورییە زیانبەخشەکان سنوورداربکەن





ئەم هەواڵە 352جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad