English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مامەڵە بارزگانییەکانی تورکیا کورتی هێناوە
2020-01-13 [12:37 PM]

ZNA - هەولێر


بانکی ناوەندیی تورکیا رایگەیاند، مامەڵە بازرگانییەکانی ئەم وڵاتە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو 518 ملیۆن دۆلار کورتی ‌ هێناوە.

بانكی ناوەندیی توركیا لە بەیاننایەكەدا بلاویكردەوە كورتھێناكە لە پێشبینییەکان زیاتر بووە و شڕۆڤەکاران پێشبینیان دەکرد ئەم مامەڵانە ی 420 ملیۆن دۆلار کورتهێنانی دەبێت.

هاوکات مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو مامەڵە بازرگانییەکان ملیارێک و 558 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی زیادەی تۆمارکردووە.

هەروەها، کورتهێنانی مامەڵە بازرگانییەکانی تورکیا لە ساڵی 2018 نزیکەی 27 ملیار و 633 ملیۆن دۆلاری بووە.

بەهۆی دابەزینی بەرچاوی بایەخی لیرەی تورکی لە دوو ساڵی رابردوودا، ئەم وڵاتە  تووشی قەیرانی ئابووری بووەوە و بەهۆیەوە رێژەی بێکاری دابەزینی تۆمارکردووە و تێچووی گوزەرانی دانیشتووانیش بەرزبووەتەوە.

 





ئەم هەواڵە 409جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad