English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاعەبدوڵڵا: دەست‌لەکار کێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی عێراقی گەڕاندەوە دواوە
شا عەبدوڵڵا، شای ئوردن
2020-01-13 [01:51 AM]

​ZNA - هەولێر


شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن، دەڵێت بە وەرگرتنی كابینەی حكوومەتی عێراق لەلایەن عادل عەبدولمەھدی لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا عێراق بەهێزەوە بەرەو پێشەوە دەڕۆیشت و بە دەست لەکارکێشانەوەشی ئەم وڵاتە دوو ھەنگاو بەرەو دواوە گەڕایەوە.

شا عەبدوڵڵا، ئاماژەی بەوەشكرد، دڵنیان لەوەی خەلكی عێراق بەردەوام دەبن و به  تونێلە تاریكەكەيش تێدەپەڕن و ڕۆژانی گەشیان لە پێشە. دەسەلاتدارانیش دەگەڕێنەوە سەر رێگەی راست.

ئەم لێدوانەی شا عەبدوڵڵا لە کاتێک‌دایە کە عادل عەبدولمەهدی ئێستا سەرۆک‌وەزیرانی کاربەڕێکەرە و چاوەڕوانیش دەکرێت هەر خۆی بۆ جاری دووهەم بۆ رێکخستنەوەی کابینە رابسپێردرێتەوە.

چاودێرانی سیاسی دەڵێن لە کاتێکدا خۆپێشاندەران هەوڵ دەدەن کەسێکی سەربەخۆ و دوور لە حزبایەتی پۆستی سەرۆک‌وزیران بە ئەستۆ بگرێت، بەڵام پێدەچێت لە نێو سیاسەتوانانی پیشیارکراو عادل‌عەبدولمەهدی لە هەموویان شیاوتر بێت.





ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad