English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بەدواداچوون بۆ تووشبوانی ئەنفلەوەنزا لە هەرێمی کوردستان دەکات
2020-01-14 [09:44 AM]

هەولێر ــ ZNA


سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی عێراق بەدواداچوون بۆ تووشبووانی ئەنفلەوەنزای وەرزیی H1N1ـی ناسراو بە ئەنفلەوەنزای بەراز لە هەرێمی کوردستان دەکات.
 
د. محەمەد قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە 12-01-2020 د.ئەدهەم رەشاد ئیسماعيل، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق بۆ رەوشی ئەنفلەوەنزای وەرزیی H1N1 سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات."
 
د. محەمەد قادر، ئاماژەی بەوە کرد، " د.ئەدهەم رەشاد دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری تەندروستی و راوێژکاران و بەرێوەبەرانی وەزارەت، سەردانی نەخۆشخانە و دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکات بۆ بەدواداچوون و ئاگاداربوون لە رەوشی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئەنفلەوەنزای وەرزیی H1N1  لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست."
 
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی باسی لەوەش کرد، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئامادەیی هاوکاریی بۆ هەرێمی کوردستان لەو رووەوە دەربڕیوە.
 
پێشتر لە 06-01-2020دا دکتۆر خاڵس قادر، بەڕێوەبەری گشتی لە دیوانی وەزارەتی تەندروستی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ژمارەی توشبووان بە ئەنفلەوەنزای وەرزیی H1N1 لە هەرێمی كورستان گەیشتە 38 كەس کە 17یان لە هەولێر ‌و 11یان لە دهۆك ‌و 10یان لە سلێمانی بوون."
 
رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا لەبارەی ئەنفلەوەنزای وەرزییەوە دەڵێت، ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزا سێ جۆری جیاوازی B، A و Cـی هەیە، تەنیا جۆری A و B تووشی مرۆڤ دەبن، ئەویش لەڕێگەی دڵۆپەكانی هەواوە کە بەهۆی كۆكە و پژمینەوە دەگوازرێنەوە. 
 
تووشبووانی ئەنفلەوەنزای وەرزی تووشی هەوكردنێكی لەناكاوی كۆئەندامی هەناسە دەبن، رەنگە هەوكردنێكی بێنیشانە بێت و سادەبێت، هەندێك جاریش هێندە مەترسیدار و تووندە كە رەنگە ببێتە هۆی مردن.

 

 

 

رووداو - هەولێر





ئەم هەواڵە 1099جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad