English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەز بە خواردنی سەوزە ناکەیت هۆکارەکەی بزانە
2020-01-14 [10:46 AM]

هەولێر ــ ZNA



پزیشکانی زانکۆی کنتاکی رایدەگەیێنن ئەو کەسانەی حەزیان لە خواردنی سەوزە نییە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێکهاتەی بۆهێڵەکانی پەیوەست بە تامکردن.

لە توێژینەوەیەکی نوێدا پزیشکانی زانکۆ ئەمریکییەکە ئەو میکانیزمە رووندەکەنەوە، کە بۆچی بەشێکی خەڵکی لە خۆراکە تەندروستەکانی وەک سەوزە دووردەکەونەوە و حەز بە تامیان ناکەن.

جێنیفێر سمیز، پزیشک و یەکێک لە ئەنجامدەرانی توێژینەوەکە دەڵێت، زۆربەی خەڵکی حەزیان لە خواردنی سەوزە بەگشتی و برۆکڵی و قەرنابیت بەتایبەتی نییە، کە بێگومان تەندروستترین بژاردەی خۆراکین، بۆمان دەرکەوتووە بۆهێڵەکانی تامکردن هۆکارن.

سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە روونیدەکاتەوە، بۆهێڵەکانی تامکردن دەبنەهۆی هەستکردن بە تامێكی تاڵ لە کاتی خواردنی ئەو سەوزانە ئەمەش بەهۆی هەندێک لەو پێکهاتانەی لەنێویاندا هەیە.

هەر کەسێک کە لەدایکدەبێت دوو کۆپی بۆ‌هێڵی تامکردنی هەیە کە بە (TAS2R38) ناسراون، بۆ بەشێکی ئەوانەی جۆری کۆپی بۆ‌هێڵەکانیان (AVI-PAV)ە زیاتر هەست بە تاڵی پێکهاتەکانی نێو سەوزە دەکەن...





ئەم هەواڵە 7513جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad