English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكومه‌تی عێراق: واژوو له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناكه‌ین
2020-01-14 [11:44 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، له‌سه‌ر رێككه‌وتنێك واژوو ناكات كه‌ رێگه‌ به‌هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بدات له‌ وڵات بمێننه‌وه‌، وتیشی، پشتیوانی له‌ بڕیاری ده‌نگدانی په‌رله‌مان، تایبه‌ت به‌مانه‌وه‌ی هێزه‌ بیانییه‌كانی له‌ وڵات ده‌كات.

وته‌بێژی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی وه‌زیران ولیه‌م وه‌رده‌، وتی، وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر رێككه‌وتنێك سه‌باره‌ت به‌ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق بۆ شه‌ڕی داعش واژوو ناكات، وتیشی، حكومه‌ت پشتیوانی ده‌نگدانی په‌رله‌مان، تایبه‌ت به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌ وڵات ده‌كات.

له‌ لێدوانێكی دا بۆ تۆڕی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی ولیه‌م وه‌رده‌ وتی، تاكو ئێستا حكومه‌ت به‌جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان پابه‌نده‌، كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات، ده‌بێـ هه‌موو هێزه‌ بیانییه‌كان عێراق به‌جێبهێڵن، هێزه‌ بیانییه‌كانیش ته‌نها مانا هێزه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان نییه‌، به‌ڵكو سه‌رجه‌م هێزه‌ بیانییه‌كان ده‌گرێته‌وه‌.

روونی كرده‌وه‌، هیچ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكی نه‌كراوه‌، حكومه‌تیش كاری دروستی خۆی بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان ده‌كات.

 

سۆمه‌ریه‌ نیوز





ئەم هەواڵە 1213جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad