English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیستی کاندیدکراوان بۆ خەڵاتی ئۆسکار
2020-01-14 [01:11 AM]

هەولێر – ZNA


دوێنی دووشەممە لیستی کاندیدکراون بۆ خەڵاتی ئۆسکار بڵاوکرایەوە و چەندین بەرهەمە سینەمایی و سینەماکار کاندیدی ئەو خەڵاتە کراوەن.

 

هەریەک لە ئەنتۆنیۆ پاندێراس، لیۆناردۆ دیکاپریۆ، ئادەم درایڤەر، جواکین فۆنێکس و ناسان برایسی کاندیدی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاون.

 

سینسیا ئیریڤۆ، سکارلێت جۆهانسن، سیرشا رۆنان، رینیە زیلۆیگەر و شارلز سیرۆن کاندیدی خەڵاتی ئۆسکارن وەک باشترین ئەکتەری سەرەکی.

 

لە بەشی کاندیدکراوان بۆ باشترین دەرهێنەری سینەمایی، مارتین سکورسیزی، تۆد فیلیپس، سام مێندز، کوینتین تارانتینۆ و بۆنگ جۆن هۆ کاندیدی ئۆسکارن.

 

لە بەشی باشترین فیلمدا، فیلمی Ford v Ferrari, The Irishman, Jojo Rabbit, Joker, Little Women, Marriage Story, 1917, Once Upon a Time in Hollywood  وParasite کاندیدی خەڵاتی ئۆسکارن.

 

جگە لەم بەشانە، لە چەندین بەشی دیکە کاندیدکراو بۆ خەڵاتی ئۆسکار هەن، لەوانە باشترین فیلمی ئەنیمەیشن، باشترین کورتەفیلم، باشترین گۆرانی ئۆرجیناڵ، باشترین مۆنتاژم باشترین جلوبەرگ، باشترین سیناریۆ و باشترین ماکیاژ.

 

ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار، لە 6 شوباتی داهاتوو لە لۆس ئەنجلسۆ بەڕێوەدەچێت و لە تۆڕیABC   بەشێوەیەکی راستەوخۆ بەڕێوەدەچێت.

 

 





ئەم هەواڵە 940جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad