English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەشتە دەرەکییەکان بۆ نێو ئێران بە رێژەی ٧٠ لەسەد کەم بوونەتەوە
2020-01-14 [02:10 AM]

​ZNA - هەولێر


عەلی شەریعەتی، ئەندامی ژووری بازرگانیی ئێران، رۆژی سێشەممە ١٤ی تشرینی دووهەم رایگەیاند ٧٠ لەسەدی گەشتە دەرەکییەکان بۆ نێوخۆی  ئێران هەڵوەشاونەتەوە.

شەریعەتی وێڕای ئاماژە کردن بە پەراوێزەکانی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە باسی لە هەڵوەشانەوەی گەشتی‌فڕۆکەکان و بەدی‌هاتنی کێشە بۆ بەشی گەشتیاری وەک دوو لێکەوتەی گرنگی ئەم رووداوە کرد.

ئەم ئەندامەی ژووری بازرگانیی ئێران سەبارەت بە گەمارۆکانی سەر گواستنەوە و گەیاندنی دەریایی ئێران گوتی کە رووداوی وەک لادانی گەشتی راستەوخۆی نێوان ئێران و وڵاتانی وەک تورکمانستان و تاجیکستان کە هاوسنوورمانن، پێشاندەری ئەوەیە کەشەکە لە رەوتی ئاسایی خۆی دەردەچێت.

ئەم  ئەندامەی ژووری بازرگانی هەروەها رایگەیاند کە سویدیش  ئیزن به نیشتنەوەی فڕۆکەکانی ئێرانیەکانیان نەداوە و ئەمەی وەک رووداوێکی مەترسیدار ناو برد و گوتی "نابێ ئەوەندە بیانوو بدەینە دەست دوژمن."

دوای ئەوەی فرۆکەی گەشتیاریی بۆیینگ ٧٣٧ی ئۆرکانیا بە سارۆخی دژە فڕۆکە لە ئاسمانی تاران کەوتە خوارەوە و بۆماوەی سێ‌ رۆژ ئێران بابەتی هاویشتنی مووشەکەکەی شارەوە، رووداوەکە گرژییەکی زۆری لێکەوتەوە. هەر ١٧٦ سەرنشینی فڕۆکەکە گیانیان لەدەست دا و خەڵکی نێوخۆی ئێران بە خۆپێشاندانی دژی حکومەت و وڵاتانی دیکەش لە رێگەی دیپلۆماسییەوە ئەم کردەوەیەی ئێران شەرمەزار دەکەن.





ئەم هەواڵە 1549جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad