English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دەستگیر دەکرێت 
2020-01-15 [03:22 AM]

ZNA- ھەولێر



دادوەری دادگای شاری ڤاڵەنسیا فەرمانێکی دەرکرد بە بانگھێشت کردنی لویس رۆبیالیس سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بۆ بەردەم دادگا . 

رۆبیالیس لە لایەن خانمە ئەندازیارێکی شارستانی تۆمەتبار کراوە بەوەی توندوتیژی لەبەرامبەر بەکارھێناوە لە کاتی نۆژەنکردنەوەی خانووەکەی. 


ھەروەھا داوا لە رۆبیالیس کراوە ٢١ ھەزار یۆرۆ لە ھەژماری دادگا وەک بیمە دابنێت بۆ ئەوەی پارەی خانمە ئەندازیارەکە بدات. 

خانمە ئەندازیارەکە دەلێت ، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بە توندی ھەڵسوکەوتی لەگەڵ کردووم و پاڵیدام و شەڕێکی کورت لە نێوانمان ھەڵگیرسا ، ئەم حاڵەتەش بۆ تەمووزی ساڵی ٢٠١٧ دەگەڕێتەوە. 

خانمە ئەندازیارەکە ئاماژەی بەوەشداوە ، رۆبیالیس ١٢٠ ھەزار یۆرۆم قەرزارە و ئامادەنییە ئەم پارەیەم بدات. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 505جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad