English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میسی : یارییەکانم لەگەڵ رۆنالدۆ تا ھەتایە لەبیری ھاندەران دەمێنێتەوە 
2020-01-15 [03:33 AM]

ZNA- ھەولێر



لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی لیونێل میسی باشترین یاریزانی جیھان و ئەستێرەی یەکەمی یانەی بەرشەلۆنە تیشکی خستە سەر چەند تەوەرەێکی گرنگ . 

میسی: یارییەکانم بەرامبەر رۆناڵدۆ روبەرووبونەوەی راستەوخۆ بوو، لە بیری مرۆڤەکان دەمێنێتەوە تا ھەتایە

میسی: رکابەریم لەگەڵ رۆناڵدۆ بۆ ساڵانێکی زۆر بەردەوام بوو، ئاسان نەبوو پارێزگاری لەو ئاستە بەرزە بکەین بۆ ماوەیەکی زۆر

میسی: یارییەکانمان بەرامبەر ریاڵ مەدرید زۆر دەگەیەنێت لەلامان، بەڵام کاتێک رۆناڵدۆی تیا دەبوو تایبەتمەندتر دەبوو

میسی: دیاریکردنی یاریزانێکی تایبەت بۆ من ئیزعاجی نەدەکردم، لەراستیدا ئەوە زۆر رونادات، کە روداوی لەو جۆرەم دەبینی سەرسام دەبوم
میسی: باپلۆ مافیۆ لە جیرۆنا باشترین یاریزان بوە کە چاودێری کردوم.

میسی: من زۆر نارەزایی دەرنابرم کە یاریزانەکان دەیانەوێت بمخەن، پێموایە ئەوە بەشێکە لە یاریی تۆپی پێ، کاتێک یاریی دەکەم نایکەم بە کێشە.

میسی: نازانم ئەگەر ھێرشبەری تر ھەبوبێت وەک من یاریکردبێت لە لیگا، ئەمە ھاوکاری کردوم بۆ ئەوەی زۆرترین گۆڵ بکەم لە لیگا

میسی: ژمارەیەکی زۆر یاریزانی تۆپی پێ لە لیگا رۆیشتون، بون بە گۆڵکاری مێژووی لا لیگا تایبەتە بۆ من. 

میسی: کاتێک منداڵ بوم و لە بەرشەلۆنەی بی یارییم دەکرد لە پشتی ھێرشبەرەکانەوە بوم، لە ھەموو شوێنێک دەجوڵام کە پێم خۆش بوو، بەڵام کاتێک ھاتمە لای ریکارد کردمی بە ھێرشبەری لا، دەبوو خۆم بگونجێنم لەگەڵ ئەو وەزعە. 

میسی: لەگەڵ ئەوەی ریکارد شێوەی یاریکردنی منی گۆری بەڵام دڵخۆشبوم چونکە لانی کەم یارییم دەکرد، لەگەڵ تێپەربونی کات لەگەڵ شوێنە نوێیەکەم راھاتم، کاتێک یاریزانم دەبری گۆڵەکە لەبەردەم ئەو قاچەم بوو کە خاڵی بەھێزم بوو. 

میسی: ئێستاش بیرمە کاتێک گواردیۆلا بانگی کردم وتی ژمارەیەکی زۆر یاریی زۆری تیتۆ فیلانۆڤام بینیوە و دەمەوێت ببیتە ھێرشبەری ونبوو، بیرۆکەکە ئەوەبوو کە بەرگریکارەکان چاویان لەسەر من دەبوو، لەولاوە یاریزانەکانی ترسود مەند دەبون. 

میسی: بیرمە کلاسیکۆی شەش بە دوو رێژەی تۆپ زۆر زۆر بوو لای ئێمە، بەھۆی ئەو گۆرانکارییەوە ژمارەی ئێمە لەوان زیاتر بوو. 

میسی: چاڤی و ئینێستا زۆر ھاوکارمان بوون بۆ ئەوەی تۆپ ھەمیشە لای ئێمەبیت، لەوەتەی ئەوان رۆیشتون ناچارم بگەرێمەوە بۆ دواوە تا ھەلی گۆڵ دروستبکەم. 

سەرچاوە \ پەیجی رۆژنامەنووسی وەرزشی 
رەوەز ئەحمەد





ئەم هەواڵە 850جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad