English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌و كه‌سه‌ی فه‌توای ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وتی نه‌بی یونسی ده‌ركرد، ده‌ستگیر كرا
2020-01-16 [11:02 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ شانه‌ی راگه‌یاندنی ئاسایش ئاشكرای كرد، ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ موفتی داعش ناسراو بوو و به‌پرس بوو له‌ ده‌ركردنی فه‌توای ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وتی نه‌بی یونس له‌ موسڵ ده‌ستگیر كرا.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا شانه‌ی راگه‌یاندن، وتی، فه‌وجی سواتی سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌ی پۆلیسی نه‌ینه‌وا و به‌پشتبه‌ستن به‌ زانیاری ورده‌وه‌ و دوای گه‌ڕان و سوڕان و به‌دواداچوون توانرا به‌رپرسی شه‌رعی و موفتی داعش ناسراو به‌ ( شفاء النعمه‌) به‌ نازناوی "ئه‌بو عوبه‌یدی باری" ناسراو بووه‌، له‌ ژماره‌یه‌ك مزگه‌وتی شاره‌كه‌ وتارخوێن بوو و خه‌ڵكی دژی حكومه‌ت هان ده‌دا و له‌ فه‌توای كوشتنی زانایان و پیاوانی دینی و كه‌سایه‌تی دیكه‌ به‌رپرس بوو.

روونی كرده‌وه‌، ئه‌و كه‌سه‌ له‌ ناوچه‌ی مه‌نسور له‌ به‌شی راستی شاری موسڵ ده‌ستگیر كرا بوو.





ئەم هەواڵە 562جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad