English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بزانه‌ سپێناخ بۆ كێ باشه‌
2020-01-15 [09:43 AM]

هەولێر ــ ZNA


سپێناخ یەكێكە لەسەوزە گەڵادارەكان، كەپێكهاتەی‌ كانزایی پێویستی‌ بۆ لەش تێدایە، وەك ئاسن و مەگنیسیۆم، هەروەها بیتاكارۆتینی‌ تێدایە كە پارێزگاری‌ لەتوشبوون بەوەرەمی‌ شێرپەنجەو دڵ‌ و سوڕی‌ خوێن دەكات، ڕووەكێكە بەدرێژایی ساڵ دەڕوێندرێت، لەزۆربەی‌ سەوزەكانی‌ تر سود بەخشترە، بۆیە پێویستە زۆر بەكاربهێنرێت، گەڵای‌ سپێناخ ڕێژەیەكی‌ زۆر ڤیتامین (د) تێدادایە.

سپێناخ، خوێی‌ كانزایی و ئاسن ‌و كبریت ‌و فوسفۆر، كلۆر، كالسیۆم، و مس‌ و ڤیتامینەكانی‌ A , D , B , K .تیادایە.

سپێناخ لە زەڵاتەو خواردنە كوڵاوەكاندا بەكاردەهێندرێت و پێویستە لەكاتی‌ كوڵاندنیدا ئاوەكەی‌ هەڵگیرێت، چونكە زۆری‌ سودەكانی‌ لەئاوەكەیدایە.

لەلێكۆڵینەوەیەكی‌ ئەمریكیدا كەلەسەر نۆ هەزار كەس تاقیكراوەتەوە، ئەو كەسانەی‌ كە بەزۆری‌ میوەو سەوزە بەتایبەت ئەو سەوزانەی‌ كە گەڵاكەی‌ سەوزێكی‌ تێرە، دەخۆن، وەكو سپێناخ، بەڕێژەی‌ (20%) كەمتر ڕووبەڕووی‌ مەترسی نەخۆشی‌ سەكتەی‌ مێشك دەبنەوە.

هەروەها لێكۆڵەرەوان لەو لێكۆڵینەوەیاندا ئەوەیان دۆزیەوە كە دەتواندرێت خۆ لەنەخۆشی سەكتەی‌ دەماغ بپارێزرێت بەوەی‌ كە ڕۆژانە پێنج جار سەوزەو میوە بخورێت، بەتایبەت گەڵای‌ ئەو ڕووەكانەی‌ كە دەوڵەمەندن بە مادەی‌ فولیت و ڤیتامین (ب).

سودە پزیشكییەكانی‌ سپێناخ :

1. تینوێتی‌ ناهێڵێت ‌و تاكو دادەبەزێنێت.

2. میز هێنەرە.

3. جگەر چاڵاك دەكات ‌و بەرگری‌ لەهەوكردنی‌ جگەر دەكات.

4. زوو هەرس دەكرێت.

5. چارەسەری‌ هەوكردنی‌ سنگ دەكات.

6. بۆ ئەو ژنانەی‌ كە سكپڕن خواردنی‌ سپێناخ زۆر بەسودە، چونكە ترشی‌ فۆلیكی‌ تێدایە، كەبۆ كۆرپەلە گرنگە، ترشی فۆلیك ڕۆڵێكی‌ گەورە دەبینێت لە دروستكردنی‌ خڕۆكە سورەكانی‌ خوێندا، كە ناهێڵێت كەمخوێنی‌ ڕووبدات.

7. لەبەر بوونی‌ ڕێژەیەكی‌ باشی‌ ئاسن تێیدا، بەخواردنێكی‌ گونجاو دادەنرێت بۆ منداڵان لەقۆناغی‌ گەشەكردنیاندا.

8. خواردنی‌ سپێناخی‌ تازە بەشێوەیەكی‌ باش بەشداری‌ لە چاكبوونەوەی‌ برینی‌ دەرەكی‌ دەكات.

9. لەبەربوونی‌ كبریت تێیدا، هۆكارە بۆ جوانی‌ پێست ‌و تەندروستی‌ قژ.

10. پارێزگاری‌ لەتوشبوون بەشێرپەنجەو سەكتەی‌ دەماغ دەكات.

11. یارمەتی‌ دابەزینی‌ پاڵەپەستۆی‌ خوێن دەدات.

12. پارێزگاری‌ چاو دەكات.

13. ڕێژەی‌ كۆلیسترۆڵ لەخوێندا كەمدەكاتەوە.

14. ترشەڵۆكی‌ گەدە (دڵە كزە) ناهێڵێت.

15. جوینی‌ گەڵای‌ سپێناخ چارەسەری‌ هەوكردنی‌ پووك دەكات.

16. پارێزگاری‌ لەخانەكانی‌ لەش دەكات بەشێوەیەكی‌ سروشتی‌ و ناهێڵێت بگۆڕێن بۆ خانە شێرپەنجەییەكان.

17. پارێزگاری‌ لە توشبوون بە شێرپەنجەی‌ سییەكان دەكات بەهۆی‌ بوونی‌ مادەی‌ بیتاكارۆتین.

18. بەڕێژەی‌ (70%) مەترسی توشبوون بەخۆشیی‌ مێشك دادەبەزێنێت .

19. نیشانەكانی‌ پیربوون لەسەر پێست دوادەخات بەهۆی‌ بوونی‌ مادەی‌ (وتین) تێیدا.

 





ئەم هەواڵە 5401جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad