English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕێگاکانی خۆپاراستن لە نەخۆشی قۆڵۆن
2020-01-15 [11:47 AM]

هەولێر ـــ ZNA


قۆڵۆن نەخۆشییەکی درێژخایەن و بەربڵاوە و توشی نزیکەی لە ٪15 ی دانیشتوانی سەرزەوی دەبێت، کە کاریگەری لەسەر شێوازی ژیان و ئیشکردن و دەروونی مرۆڤ دەبێت.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سڵیمانی، نیشانە و هۆکارەکان و چۆنیەتی خۆپاراستنی لەو نەخۆشییە بڵاوکردۆتەوە.


نیشانەکانی نەخۆشی قۆڵۆن بریتین لە، ئازار و ناڕەحەتی سک و ئاوسان و باکردن و قەبزی یان سکچوون کەسی توشبوو کاتێک دەچێتە توالیت نیشانەکانی لەسەر زیاتر دەبن.


هۆکارەکانی توشبوون بە قۆڵۆن، زۆرجا  ترس و خەفەت و فشاری دەرونی و ناهاوسەنگی هۆڕمۆنی(سوڕی مانگانە )و ناهاوسەنگی بەکتریای گەدە، هەروەها هەستیاری بە خواردەمەنەییەکانی وەک ( پاقلەمەنییەكان ، پیواز و سیر و تیژی و توونی )  یەکێکی دیکەن لە هۆکارەکان.


بەگوێرەی ڕێنماییەکانی تەندروستی بۆ خۆپاراستن لەو نەخۆشییە پێویستە کەسی توشبوو چەند هەنگاوێک بگرێتە بەر لەوانە، دووركەوتنەوە لە هەموو ئەو خواردن و خواردنەوانەی كە دەبنە هۆی ناڕەحەتی كۆڵۆن، هەروەها هەوڵدان بۆ كەمكردنەوەی فشارە دەروونیەكان و قەلەقی و خەفەت خواردن و كەم خەوی، ئەویش لە ڕێگەی كەم خواردنەوەی ئەو خواردنەوانەی كە كافایینیان تێدایە و ڕێكخستنی ژەمە خواردنەكان و وەرزش كردن و باش خەوتن.


دورکەوەتنەوە لە کێشانی جگەرە  ونێرگەلە و خواردنەوەی بڕێکی باش ئاو، لەگەل خواردنی ئەو ماددە خۆراكیانەی دەوڵەمەندن بە فایبەر وەكو سەوزە و میوەكان.
خواردنی بەكتریای زیندوو كە بەشێوەی پاودەر و كەپسوول هەیە لە بازاڕەكاندا كە بەكتریای زیانبەخشی ڕێڕەوی هەرس لە ناو دەبەن و جێیان دەگرنەوە.


هەرکاتێک کەسێک توشی نەخۆشی قۆڵۆن بوو، پێویستە هۆکارە خۆپارێزییەکان خۆپارێزیەكان بەكاربهێنی و سەردانی پزیشك بكەات بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.





ئەم هەواڵە 5458جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad