English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبارەی دەنگۆی نەناردنی مووچە لە لایەن بەغداوە ڕوونکردنەوە دەدرێت
2020-01-16 [02:27 AM]

ZNA-هەولێر


دوای ئەوەی جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی عێراق بە نووسراوێکی فەرمی داوا لە وەزارەتی دارایی عێراق کرد کە شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان ببڕدرێت ئەندامێکی کوردی لیژنەی داراییش دەڵێ ئەو نووسراوە ھیچ ئەنجامێکی نابێ و نایاساییە.

د. ئەحمەد سەفار، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق و ئەندام لە فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند ، ئەو نووسراوەی کە ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە لەلایەن جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی عێراقەوە ئاراستە کراوە و ئەو کەسەش لە فراکسیۆنی ڕەوتی حیکمەیە و بابەتەکە سیاسییە و کاردانەوەی بەشدارینەکردنی پەرلەمانتارانی کوردە لە بڕیاری دەرکردنی ھێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق".

 راشیدەگەێنێت ، ئەو نووسراوە نایاساییە چونکە بەپێی یاسای کارگێریی دارایی و یاسای بودجە ئەگەر ھاتوو ساڵێ نوێ ھات و پڕۆژە یاسای بودجەش بڕیاری لێ نەدرابوو ئەوا دەبێت کار بە بودجەی کاتیی بکرێت ئەویش بریتییە لە یەک لەسەر دوانزەی ساڵی پێشتر کە دەکاتە ٢٠١٩، واتە ٢٠١٩ چۆن بووە دەبێت بەھەمان شێوە بێت و مانگانە عێراق ٤٥٣ ملیار دینار بۆ ھەرێمی کوردستان بنێرێت".

د. ئەحمەد سەفار، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق  دڵنیاییش دەداتە بەفەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان کە ئەو نووسراوە ھیچ ئەنجامێکی نابێت و ناردنی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان لەلایەن عێراقەوە بەردەوام دەبێت.


باسنیوز





ئەم هەواڵە 1630جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad