English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌یامی پیرۆرباییی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ کوردستان تیڤی
2020-01-17 [03:30 AM]

ZNA- هەولێر


بەڕێزان بەڕێوبەر و ئەنجومەنی كارگێڕی و كارمەندانی دەزگای سەتەلایتی كوردستان،

بە بۆنەی تێپەڕبوونی بیست و یەك ساڵ بەسەر دەسپێكی كار و خەباتی میدیاییتاندا، بە گەرمی پیرۆزباییتان لێدەكەم و هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنتان بۆ دەخوازم.

دامەزراندنی كوردستان تیڤی بەر لە بیست و یەك ساڵ و لە هەلومەرجێكی سەختدا، وەك یەكەم كەناڵی ئاسمانی كە لە خاكی كوردستانەوە بەرنامەكانی پەخش كرد، وەرچەرخان و پێشڤەچوونێكی گرنگ بوو لە ڕه‌وتی كاروانی راگەیاندنی كوردستاندا. لەو ساته‌وه‌ ‌تا ئەمڕۆ لە گەیاندنی پەیامی ئاشتیخوازانەی گەلی كوردستان و دروستكردنی ڕایەڵەیەك لەگەڵ كوردستانییانی تاراوگە و لە خزمەتكردنی كولتوور و زمان و هونەری كوردستانی، هاوشانی هەموو كەناڵه‌ میدیاییەكانی دیكەی كوردستان، ڕۆڵێكی بەرچاوی بینیوە و دەبینێ، هەمیشەش هەوڵی داوە ڕاستگۆیانە و هاوسەنگانە و پیشەییانە مامەڵە بكات، بۆیە به‌رده‌وام سەنگ و ڕێزی خۆی وەك میدیایەكی بەرپرسیار و نیشتمانی پاراستووە.

لەم یادە پیرۆزەدا، ئومێدەوارم ئەم دەزگا دێرینه‌ هەر لە گەشە و پەرەسەندندا بێت و هاوشانی دەزگا و كەناڵ و دامەزراوە میدیاییەكانی دیكەی كوردستان پێكەوە خزمەت بە پەیامی تەبایی و یەكڕیزی و بەرژەوەندییە باڵاكانی کوردستانییان بكەن.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

١٧/١/٢٠٢٠ 

 





ئەم هەواڵە 2506جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad