English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمپانیای گووگڵ دەستبەرداری ئەپڵیکەیشنەکانی Chrome دەبێت
2020-01-17 [05:12 AM]

ZNA- هەولێر


کۆمپانیای "گووگڵ" لە تویتێکیدا کاتی کۆتایی بۆ راگرتنی هەموو ئەپڵیکەیشنەکانی "Chrome"ی لەکارکردن لەسەر هەموو سەکۆ ئەلیکترۆنییەکان راگەیاند.

"گووگڵ" لە تویتەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد، پەیتا پەیتا لە مانگی حوزەیرانی داهاتووەوە دەست دەکات بە دەستبەرداربوون لە ئەپڵیکەیشنەکانی "Chrome" و، هەتا ساڵی 2022 ئەم ئەپڵیکەیشنانە لەسەر هەموو سەکۆ ئەلیکترۆنییەکانییەکان لە کار دەکەون.

شایەنی باسە، "گووگڵ" نزیکەی 4 ساڵ بەر لە ئێستا رایگەیاند، ئەپڵیکەیشنەکانی "Chrome" کە لەساڵی 2013 دەرکەوت وابڕیارە لەساڵی 2018 رابووەستێت، بەڵام دواتر پاشەکشەی لەم بڕیارە کرد و، ئەو پرۆسەی دواخست تا دۆزینەوە و راگەیاندنی ئەپڵیکەیشنی جێگرەوە و زۆر پێشکەوتوو و بەسوود بۆ بەکارهێنەران.

ئەم هەنگاوەی "گووگڵ" بۆ رکابەریکردنی کۆمپانیا پرۆگرامسازییەکانی دیکە دێت، وەک کۆمپانیای "Mozilla" و، "مایکرۆسۆفت".





ئەم هەواڵە 5011جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad